هەڵەبجە-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 600 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی یادگەی نوێی هەڵەبجە دەربڕی.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 600 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ماستەرپلانی یادگاریی نوێی هەڵەبجە، لەسەر هەمان پارچە زەوی كە یادگەی ئێستای لەسەر بنیات نراوە.
لە نووسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ژمارە 3596 كراوە، نووسراوەكە لە 16ی ئاداری 2025 لەگەڵ ساڵوەگەڕی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەرچووە. ئامانجی پڕۆژەكە زیندووڕاگرتنی قوربانیانی ئەو كۆمەڵكوژییە و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی مێژووییە بۆ ئەو بۆنەیە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەو شوێنە پێشتر دووجار نۆژەن كراوەتەوە و پارەی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام ئێستا حكوومەت دەیەوێ ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و یادگارییەكی نوێ لەو شوێنە دروست بكات.
عەزیز ڕەسووڵ