Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 10:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محەممەد شوکری بۆ KDP: سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ قەتەر زۆر باش و بەرھەمدار بوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر زۆر گرنگ بوو، چونکە حکوومەت و کۆمپانیاکانی قەتەر دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان لە چەندین بواردا کار بکەن و ئێمەش ھەموو دەرفەتەکانی کارمان پێشکەشکردوون.

دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر زۆر گرنگ بوو لەڕووی سیاسی و ئابووری، لەبەر ئەوەی دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ حکوومەت و سەرۆکوەزیران و کۆمپانیاکان و لایەنی پەیوەندیداری پەیوەست بە ئابووری و کەرتی تایبەت ئەنجامی باشی ھەبوو، بۆیە ئومێدەوارین دەرفەتی زۆری کارکردن ھەبێت لەداھاتوو لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بواری ژێرخانی ئابووری و وزە و گەشتیاری و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ھاوکات سەرۆکی حکوومەت بۆیانی ڕوونکردەوە ھەرێمی کوردستان بواری زۆر باشی بۆ کارکردن ھەیە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتیشی، چاوەڕێ دەکەین ئەنجامی ئەو سەردانە ببێتە کڕدار و دەرفەتی وەبەرھێنان بۆ کۆمپانیا قەتەریەکان بڕەخسێنین و بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئێمەش ھەموو دەرفەتی کارمان پێشکەشیان کردووە و چاوەڕێ دەکەین بێن کار بکەن، ھەروەھا لەداھاتوو لەگەڵ حکوومەت و کۆمپانیا قەتەریەکان کاری باش و ھاوبەش دەکەین، بۆیە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر زۆر باش و بەرھەمدار بوو.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact