Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 09:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی دۆڵەمەری بۆ KDP: ئەمڕۆ لە پاریس یادی نەورۆز دەکرێتەوە
| KDP.info


پاریس-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاریس دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمیی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یادی نەورۆز بکرێتەوە بە بەشداری بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا و چەندین چالاکی جۆراوجۆری کوردەواریش ئەنجامدەدرێن.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: شاندێکی پارێزگای ھەولێر بەسەرۆکایەتی پارێزگاری ھەولێر ھاتوون بۆ پاریس و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبوونەوەیان ھەیە و دواتریش بەشداری لەیادی نەورۆز لە پاریس دەکەن کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو یادە بکرێتەوە کە ئێمە بەھاوکاری شارەوانی پاریس ئەو یادە بۆ دیبلۆماتکار و بەرپرسانی ھەرێم و فەرەنسا ڕێکدەخرێت لە کاتژمێر ٨ تاوەکو ١٠ی شەو بەردەوام دەبێت.

دۆڵەمەری گوتیشی، لەو یادەدا خواردنی کوردەواری پێشکەش دەکرێت و جلی کوردەواری لەبەردەکرێت و بەشێک لەمێژووی نەورۆز و کوردستان پێشاندەدرێت و سەرۆکی شارەوانی و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش وتاریان دەبێت، بۆیە دەمانەوێت لەو یادە باسی مێژووی نەورۆز و ھەرێمی کوردستان بۆ گەلی فەرەنسا بکەین.

ناوبراو دەشڵێت، پەیوەندی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا زۆر باشە ھەم لەڕووی سیاسی و ھەمیش لەڕووی ئابووری، چونکە پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندیەکی مێژووییە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact