Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 10:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"خۆشەویستی وڵات هەستێکی سروشتییە کە خوا لە دڵی مرۆڤدا چاندوویەتی"
| KDP.info


سۆران-KDP.info- مامۆستایه‌كی ئایینی، پیشتیوانی لە نیشتمان لە ڕوانگەی ئایینەوە دەخاتە ڕوو و دەڵێت، ئەمە هەستێكە خوای گەورە خۆی لە دڵی مرۆڤەكاندا چاندوویەتی و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش هانی ئەو هەستە سرووشتییە دەدات.

مه‌لا یوسف مه‌لا ئه‌حمه‌د، مامۆستای ئاینی له‌ لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە خۆشەویستیی نیشتمان لە روانگەی ئیسلامەوە گوتی، "نیشتیمان ئەو هەوارە پیرۆزەیە کە بە دایک و پەناگە و لانک و لانەی مرۆڤە و پاراستن و پشتیوانیکردنی، ئەرکێکی ئایینی و مرۆڤدۆستییە. خۆشەویستیی وڵات، هەستێکی سرووشتییە کە خوا لە دڵی مرۆڤدا چاندوویەتی، ئەو شوێنەی کە تێیدا گەورە بووین، لەسەر ئەو خاکەی گەشەمان کردووە و بە ئەو هەموو بیرەوەریانەوە پەیوەندیمان پێوەی هەیە. 

ئەو مامۆستایە ڕوونتری دەكاتەوە كە ئەم خۆشەویستییە تەنیا هەستێکی کاتی نییە، بەڵکو ئینتیما و شانازی و وەفادارییە بۆ ئەو پارچە زەویەی کە مرۆڤ له‌سه‌ری له‌ دایك ده‌بێت و کەسایەتییەک بۆخۆی دروست دەکات. ئیسلام وەک ئایینێكی گشتگیر، گرنگیی خۆشەویستیی وڵاتی لەبیر نەکردووە، بەڵکو لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەر(د.خ) گرنگیەکی زۆری پێی داروە و وەک بەشێک لە ئیمان و کەسایەتیی مرۆڤی هەژماری کردووە، خودای گەورە لە قورئاندا ئەفەرمووێت: "هُۆ الَّذی جَعَڵ ڵكُمُ الْأَرْض ذلُولًا فَامْشُوا فِی مَنَاكِبِهَا ۆكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۆإِلیْهِ النُّشُورُ"، ئەم ئایەتە دەری دەخات کە زەوی نیعمەتێکە لە لایەن خواوە و شوێنێکی نیشتەجێبوون و ئارامییە کە ئەمەش خۆشەویستی و ڕێزگرتنی خاک و وڵات لە دڵی مرۆڤ دروست دەکات.

کاتێک دوای فەتحی مەککە، لەگەڵ ئەبوبەکر بەناو کۆڵانەکانی مەککەدا گوزەر دەکات، یادگارییەکانی سەردەمی منداڵی و گەنجیی خۆی باس دەکرد و دەیفەرموو  "ئەی ئەبوبەکر لێرە دانیشتووم... ئەم بەردە سڵاوی لێ دەکردم. خۆشویستنی نیشتمان لە هەموو کات و ساتێکی ژیان و لەهەموو قۆناغەکانی خۆشی و ناخۆشیدا، دەبێ بەرجەستە ببێت، مرۆڤ هەرچەندە ئێش و ئازاریش بدرێت هێشتا نابێت خۆشەویستیمان بۆ خاک و نیشتمان دەرزی تێ بکەوێت، ئەم فەرموودەیەی کە بەگریانەوە پێغەمبەر ماڵئاوایی لە خاک و نیشتیمانی دەکرد  دەری دەخات کە گرنگیی کارکردن بۆ وڵات و بنیاتنانی چەندە گرنگە، تەنانەت لە قورسترین کاتەکانیشدا. مەلا  یووسف وای گوت. 

لە كۆتاییشدا دەڵیت، "خۆشەویستیی وڵات تەنیا هەستێکی کاتی نییە، بەڵکو بەهایه‌کی ئیسلامیی گەورەیە کە دەقی شەرعی پشتگیری دەکات و بانگەشەی بۆ دەکات، وڵات ئەو شوێنەیە کە تیایدا دەژین و خۆشحاڵی و خەمەکانمان لەگەڵ خەڵکەکەی هاوبەش دەکەین و هەوڵ دەدەین بۆ بنیاتنانی و پەرەپێدانی و بەرەوپێشبردنی و خۆشویستنی و  پابەندبوون بە بەها ئەخلاقییەکان و بەرگریکردن لە وڵات لە بەرانبەر هەموو کەسێک کە دەیەوێت خراپەی بەرانبەر بکات.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact