Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 10:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی ١٤ساڵە، جێی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی خوێنه‌رانه‌
| KDP.info


کۆڤان بەڕۆژی

ڕۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه ‌و بۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا (KDP.info) بڵاوكرده‌وه‌، لەوساوە مێژوویه‌كیی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی به‌تایبه‌تی و بۆ ته‌واوی مێژووی میدیایی یٔه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد.

یەکەمین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی (KDP.info) له‌ كۆنگره‌ی (13)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی پارتی ناسێندرا و له‌وساوه‌ جگه‌ له‌ پێشه‌نگییه‌كه‌ی، متمانه‌ و جێی باوه‌ڕی خوێنه‌رانه‌ ‌و بابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی و بە بەهای میدیاییەوە  بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

له‌ كاتێكدا گرنگی ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ خێرا و یٔاسان ده‌گاته‌ ده‌ست خوێنه‌ر و به‌ربه‌سته‌ جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده‌ سروشتییه‌كان بە هیچ جۆرێ نابنه‌ له‌مپه‌ر و ڕێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام و گه‌یشتنی بابەته‌كانی. 

له‌وباره‌یه‌وە (KDP.info) وه‌ك ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی ماوه‌ی ١٤ساڵە، جێی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی وه‌رگر و خوێنه‌ره، یٔه‌و سیفه‌ت و مۆڕاڵه‌ (متمانه ‌و دڵنیایی) خوێنه‌ر و وەرگر به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ خاسییه‌ته‌ هه‌رە گرنگ و سیما و ناوه‌ڕۆكی‌ پڕ بایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه‌ كه‌ (خوێنەر و وه‌رگره‌).

لای خوێنەر بۆ خودی خوێنەر (ماڵپه‌ڕ - بە نموونە KDP.info) خاڵی‌ سه‌ره‌كی مانه‌وه ‌و به‌رده‌وام بوون، پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته‌ دی، سەرباری نوێبوونەوە و گەشەی بەردەوامی بە مەبەستی بەجێ نەمان لە پێشکەوتنە خێراییەکانی تەکنەلۆجیای سەردەم.

لای وه‌رگر و خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، باوه‌ڕ و متمانه‌یی به‌ زانیارییه‌كان تا یٔه‌و یٔاسته‌ی بابه‌ته ‌په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی زیندوویی  یٔاماژه‌یان پێ بكرێ و بۆ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی زانستی و یٔه‌ده‌بی و یٔه‌كادیمی وەک سەرچاوە و چاوگی باوەڕپێکراو به‌كاربێن.

یٔەوە سەرباری یٔەوەی سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی سیاسیش دەتوانن شرۆڤە و بۆچوون و دیدی خۆیان لەسەر بابەتەکانی یٔەم جۆڕە ماڵپەڕە باوەڕپێکراو و خودان متمانەیی لە بەخش دا هەڵبچنن.

بۆیه‌ له‌ هه‌موو بارێكدا‌ ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی KDP په‌یڕه‌وی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ و هه‌ر له‌ نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌ و هه‌میشه‌ جێگای متمانه‌ و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه‌ و  ڕاشكاو و راستگۆ و بوێرانه‌ بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردووه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ ماناو و واتا بگه‌یەنێ یٔه‌وا ‌یٔه‌فراندن و به‌خشش و به‌رده‌وام بوونه‌، مانا و واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یەنێ، بۆیە شانازیەکی گەورەیە یٔەو ماڵپەڕە ١٤ ساڵە خزمەت دەکات و هەمیشەش لە نوێبوونەوەدایە.

سڵاو له‌ ماڵپەڕی KDPی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش. سڵاو لە یٔەفراندن و پێشەنگی و نوێبوونەوە و سەردەمیی و هاوچەرخیی  میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact