Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 09:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی بووە ماموستایانی خانەنشین بوو لە کاری خۆیان بەردەوام بن"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئەو ماموستایانەی خانەنشین بوون لە کاری خۆیان بەردەوام بن و قەرەبوو بکرێنەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی داوە."

ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "دوای ئەوەی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچوو بۆ خانەنشینی، بۆ ئەو مامۆستایانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی لە کاری خۆیان بەردەوام بن تاوەکو پرۆسەی خوێندن تەواو دەبێت، ئەو جیاوازییەی لە مووچەیان دروست دەبێت بەھۆی خانەنشینی بۆیان قەرەبوو بکرێتەوە."
ئاڵان حەمەسەعید گوتیشی "ئەنجوومەنی وەزیران مەبدەئییەن ڕەزامەندی داوە بۆ ئەوەی ماموستایان لە کاری خۆیان بەردەوام بن، چاوەڕێ دەکەین نووسراوی فەرمیمان بۆ ڕەوانە بکرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی داوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابین بکات، ھەوڵی باشیش دراوە و ئەنجامی باشیشی ھەبووە."
دوای دەرچوونی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھەر مووچەخۆرێک تەمەنی بگاتە ٦٠ساڵ خانەنشین بکرێت، لە وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە ٥ھەزار کەس خانەنشین دەبن، بۆیە وەزارەتی پەروەردە ھەوڵ دەدات ئەمە کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست نەکات و مامۆستایان لە کاری خۆیان بەردەوام بن تا پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت." 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact