Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 3 MAR 2026 13:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆبوونه‌وه‌
| KDP.info


میونشن-KDP.info-   له‌ میونشن، پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ بەڕێز ژان ـ نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا، بره‌ودان به‌ پەیوەندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و پته‌وكردنى هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا، باس كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی گه‌لى كوردستانى بۆ دۆستایه‌تى و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی سەقامگیریدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان لەگەڵ فەرەنسادا، کردەوە.

لاى خۆیەوە به‌ڕێز وەزیر ژان ـ نوێل بارۆ، گرنگیدانی فەرەنسای بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمى كوردستان لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا کرد و نوێکردنەوەی پابەندیی فەرەنسای بۆ پشتگیری له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌ ئەمنییه‌كاندا، ڕاگەیاند.

پێشهاته‌كانى سووریا، به‌تایبه‌تیش دۆخى كورد له‌و وڵاته‌ و ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 




دوایین هەواڵەکان

سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 13:03:35

هەولێر-KDP.info- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بگەڕێنەوە هەرێم، ژوورێکی هاوبەش و دوو هێڵی گەرمیان دابین کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و رێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

 
پارێزگاری هەولێر دامەزراوەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

TUESDAY, 03 MARCH 2026 12:03:28

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ سێشەممە 2026.3.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پارێزگای هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی گشتی و دابینکردنی سەقامگیریی هەمیشەیی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە، دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان ئەنجامدرا.

 
لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:31

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

 
لقێ ٨ یێ پارتی ل زاخۆ ب سمینارەکێ یادا ٤٧ سالیا بارزانیێ نەمر دکەت

MONDAY, 02 MARCH 2026 22:03:56

زاخۆ-KDP.info- لقێ ٨ ێ پارتی ل زاخۆ  سمینارەکا جەماوەری ل سەر خەبات و شۆڕەشێن بارزانیێ نەمر یادا وەغەرکرنا وی بلند ڕادگریت.

 
حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە

MONDAY, 02 MARCH 2026 21:03:22

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact