Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 16:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کورد فەرماندەی فیرقەی ٢١ی پیادەی عێراقی وه‌رگرته‌وه‌ و لەم ھەفتەیەش دەستبەکار دەبێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی وەرگرتنەوەی پۆستەکانی خۆی لە سوپای عێراق، کورد پۆستی فەرماندەی فیرقەی ٢١ی پیادەی عێراقی وەرگرتەوە و لەم ھەفتەیە دەستبەکار دەبێت.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی وەرگرتنەوەی پشکی کورد لە سوپای عێراق، فەرماندەی فیرقەی ٢١ی پیادەی عێراق دراوەتەوە بە کورد و فەرماندەی فیرقەکەش لیوا حەماد دزەیی بۆ ئەو پۆستە دیاریکراوە، کە خۆی بەرپرسی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بوو، بۆیە ئەوە پۆستێکی گرنگە و پشکی کوردە وەرمانگرتەوە، چونکە پشکی کورد لە پۆستەکانی فیرقە پێویستە پێنج فەرماندەی فیرقە کورد بێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری جەختیش دەکاتەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە کورد سەرجەم پۆستەکانی پشکی خۆی لە سوپای عێراق وەردەگرێتەوە، چونکە لە سەردەمێک ئەو پۆستانە لە دەستی کورد نەمان بەھۆی بارودۆخێکی سیاسی بوو، ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە بە قۆناغ کورد سەرجەم پۆستەکانی خۆی لە عێراق لە سلکی سەربازی وەردەگرێتەوە، چونکە دەستوور پشکی کوردی دیاریکردووە و عێراق ناتوانێت ڕێگری بکات و سەرجەم پۆستەکان وەردەگرینەوە.

سندی باس لەوەش دەکات، فەرماندەی تازەی فیرقەی ٢١ی پیادەی عێراق دەرچووە و لەم ھەفتەیە دەست بەکاردەبێت و کورد ئەو پۆستەش وەردەگرێتەوە، کە پێشتر پۆستی ئەمنیداری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراقیشی وەرگرت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact