Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 FEB 2026 19:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ھەمواری یاسای بودجە گرنگە بۆ ئەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە"
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویست بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجە بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمان کۆ نابێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی کۆبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بودجە بکرێت.

د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پێویست بوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجە بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ پەرلەمان کۆ نابێتەوە و چاوەڕێ دەکەین سبەی کۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای بودجە بکرێت، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ھەموارەکە پەسەند بکرێت.

سەبری گوتیشی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و پەسەند بکرێت، چونکە باس لەوە دەکرێت بەپێی دەستوور ھەر کاتێک بودجە ھاتە پەرلەمان، پێویستە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن تاوەکو پەسەند دەکرێت، بۆیە ھێشتا ئەوە یەکلا نەبووەتەوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی ھەموارەکە پەسەند بکرێت، چونکە ھەمواری یاسای بودجە زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

دلاوەر ئاژگەیی: یەکێتی ئەوروپا سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە سەقامگیریی ئاشتی لە ناوچەکە ھەیە

SATURDAY, 21 FEBRUARY 2026 17:02:19

یەکێتی ئەورپا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا گوتی "یەکێتی ئەوروپا سوپاس و پێزانینی بۆ ھەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی ھەیە لەبەرامبەر دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی دەکات

SATURDAY, 21 FEBRUARY 2026 17:02:42

ھەولێر-KDP. info-ڕۆژی شەممە 21ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی کرد.

 
مامۆستایەکی زانکۆ: کەسێک نەتوانێت بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێتەوە و بنووسێت نەخوێندەوارە

SATURDAY, 21 FEBRUARY 2026 15:02:10

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەلاحەدین گوتی: "زمان دەورێکی باڵا لە ژیانی ھەموو میللەتێک دەگێڕێت و یەکێکە لە بەھێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بنچینەی نەتەوە و نیشتمان، ھەر بۆیە لە بەندی 29ـی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بە گرنگیی مافی پاراستن و بەکارھێنانی زمانی دایک کراوە، ڕێکخراوی یونسکۆ دەڵێت: کەسێک نەتوانێت بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێتەوە و بنووسێت نەخوێندەوارە."

د. محەمەد شوکری: لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکرێت

SATURDAY, 21 FEBRUARY 2026 14:02:57

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە، دەمانەوێت خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەرێمی کوردستان بکەین.

سەرۆک بارزانی: زمانی دایک بنچینەی ناسنامە و هۆشیارییە و ڕۆژی زمانی دایک پیرۆزە

SATURDAY, 21 FEBRUARY 2026 12:02:50

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، 21ی شوباتی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگی و پیرۆزیی زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەیی کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact