Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 4 DEC 2025 06:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: شانازییەکی گەورەیە بۆ من لە هەرێمی کوردستانم
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/28، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە کارکردنی هاوبەشی کوردستان و بەریتانیا بۆ پرسی ئابووری و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولامان جەختمان لەسەر پەیوەندیی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە، کە پەیوەندییەکی دوور و درێژە. هاوکات لێکتێگەیشتنی باش هەیە، بۆ ئەو نیگەرانییانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی جیهان بوونەتەوە، سەبارەت بە کۆچی نایاسایی کە یەکێکە لە نیگەرانییەکان.

دەشڵێت: "بەریتانیا یەکێك بووە لەو وڵاتانەی هەمیشە پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە، بە شێوەیەکی بەردەوام پاڵپشت بووە لە پێشخستن و ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان".

ئڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گوتی: "شانازییەکی گەورەیە بۆ من لە هەرێمی کوردستانم، ئەمەش یەکەم سەردانمە وەك وەزیری ناوخۆ بۆ دەرەوەی ئەورووپا، کە گرنگیی پەیوەندیمان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات.

"حکوومەتەکانمان و دەسەڵاتدارەکانمان چەندین ساڵە کاری زۆریان پێکەوە کردووە بە تایبەتی لە بواری ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەو ئاستەنگانەی کە ناوچەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەمانەوێت هاوکارییەکانمان بەردەوام بێت. لە ماوەی داهاتوودا سەرنجمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و بەهێزکردنی ئاسایش دەبێت و ئەو هەوڵانەش بۆ گەشەکردنی ئابووری زۆر پێویستە.

"زۆر بابەتی گرنگمان تاوتوێ کردووە لەوانە چۆنیەتیی بەردەوامبوونی هاوبەشیمان، هاوکاریکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەروەها سەرنجمان خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان و ئەو چالاکییانەی تر کە تاوانباران دەیکەن.

گوتیشی: پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە کوردستان، لە سەرانسەری عێراق و لە هەموو وڵاتان بە سەلامەتی بمێننەوە، بەوپێیەی تاوانبارە ڕێکخراوەکان لەسەر سنوورەکان کار دەکەن، پێویستمان بە هاوبەشی بەهێزی ئەمنی و ڕێککەوتنی نێوان وڵاتان هەیە ئەمەش بۆ ئاسایش و گەشەکردنی ئابووری پێویستە.

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێمە بە تامەزرۆییەوە بەردەوام دەبین لە هاوبەشیمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو بواری ئابووری و ئاسایش بۆ داهاتوو، زۆر سوپاس بۆ ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمەکەتان کردووتانە".




دوایین هەواڵەکان

فەلاح مستەفا بۆ KDP: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا له‌ هه‌ولێر پەیامی خۆی ھەیە

WEDNESDAY, 03 DECEMBER 2025 23:12:16

هەولێر-KDP.info- یاریدەدەری  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە گوتی، کردنەوەی تەلاری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، پەیامی خۆی ھەیە، ئەمەریکا پابەندە بە پەیوەندیی درێژخایەنی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵێنیشی داوە سیستمی بەرگری بۆ ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و عێراق  دابین بکات.

 
مەسروور بارزانی بەهۆی کۆچی دوایی باوکی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ڕێواز فایەق کرد

WEDNESDAY, 03 DECEMBER 2025 22:12:10

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە کرد.

 
لە ئینتیدابەوە تا کۆتاییهاتنی ئەركەكانی یۆنامی

WEDNESDAY, 03 DECEMBER 2025 22:12:26

فازڵ میرانی

 
پەیاما بەهیداریێ یا سه‌رۆك بارزانی بۆ وەغەرا داویێ یا قنجۆ عبدالجبار ڕێكانی

WEDNESDAY, 03 DECEMBER 2025 21:12:34

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی قنجو عەبدولجەبار ڕێكانی كەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بڵاوكردەوە.

 
سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

WEDNESDAY, 03 DECEMBER 2025 18:12:27

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، لە هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز مایکل ڕیگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact