Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 09:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پشتیوان سادق ناوەڕۆكی کۆبوونەوەكه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان.

لەمبارەیەوەش، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکار ڕایگەیاند: "شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ کۆبووینەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکه‌شدا، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار "جەنابی سەرۆک بارزانی" جەختمان کردەوە لەوەی، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی براوەی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، لەپێناو پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێزی سەرتاسەری و پەرلەمانێکی کارا، کە لەخزمەت یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بێت".

د. پشتیوان سادق له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌شیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "ئێوارەش لە شاری سلێمانی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و گفتوگۆی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم کرا".

د. پشتیوان سادق، ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە "پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکات لەپێناو کۆدەنگی نیشتیمانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردسان".




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact