Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 NOV 2025 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: گۆڕانكاریەكانی ٢٠٢٥ی زاخۆ دەخاتەڕوو
| KDP.info


زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی گەشتیاریی تازە لەسەر لێواری خابوور دروست دەکرێت، کە یەکەم پڕۆژە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا و بۆ ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیانەوە، کە دەبێتە مایەی راکێشانی گەشتیاری زیاتری عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

گوھدار شێخۆ، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشتیاری، لە زاخۆش بایەخی زۆر بە کەرتی گەشتیاری دەدرێت و بڕیارە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی گرنگ جێبەجێ بکرێت، کە ئەویش دروستکردنی نافوورەیەکی گەورەیە و لە ساڵی ٢٠٢٥ لەسەر لێواری خابووری زاخۆ دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک سەردانی زاخۆ بکات و شوێنی جیاجیامان ھەبێت لە ڕووی گەشتیارییەوە، وەکو پردی دەلال و گەلی زاخۆ و بازاڕی کۆن، تا بتوانین سەرنجی خەڵکی رابکێشین.

شێخۆ گوتیشی: دیزاین بۆ پڕۆژەکە کراوە و بۆ دروستکردنی ئەو نافوورەیە، تیمەکان سوود لە ئەزموونی وڵاتی چین وەردەگرن و سەردانی ئەو وڵاتەشیان کردووە، بۆیە یەکێکە لە پێشکەوتووترین نافوورەکان ھاوشێوەی ئەوانەی لە وڵاتان دروست دەکرێن بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو، کە زۆر بڕگەی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، وەکو رووناکی و بەرزایی و زۆر شتی دیکە.

دەشڵێ: ئەم نافوورەیە کە دروست دەکرێت، یەکەم نافوورە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق لە ڕووی کوالیتی و شێوازی دروستکردنی، بۆیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقیشدا نموونەیە و دەبێتە پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوای بە سزا گەیاندنی هێرشکەرەکان دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی سروشتی کۆرمۆر بە کردەیەکی تیرۆریستی دوژمنکارانە بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و پێشکەوتنەکانی کوردستان دەزانێت و بە تاوانێکی گەورە و کارێکی حەرامی دادەنێت و داوای بە سزا گەیاندنی ھێرشکەرەکان دەکات.

 
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە کرد و بە ھێرش بۆ سەر ھەموو عێراقی ناو برد.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 10:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها دەڵێ ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی بگرن.

 
سەرۆکی حکوومەت: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەم

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 09:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمەریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.

تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 00:11:59

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەش دا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact