Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 11:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فارس عیسا بۆ KDP: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، ئەمڕۆ ھیچ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا ناکات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بوونەتەوە لەبارەی چوونی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بۆ بەغدا، ڕاست نین و ئەمڕۆ ھیچ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ناکات و ھیچ بەرنامەیەکیش نییە ئەمڕۆ سەردان بکەن.

عیسا گوتیشی، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و بودجە، بەرنامە نییە ھیچ شاندێک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

بازاڕی گژوگیای کێویی جمەی دێت و ڕکابەری خواردنە مۆدێرنەکان دەکات

TUESDAY, 17 MARCH 2026 10:03:17

خورماڵ-KDP.info- لەگەڵ تێپەڕبوونی زستان و خەندەی بەهار، شاخەکانی هەورامان و سورێن دەبنە مەکۆی سەوزایی و داهات. قەزای خورماڵ، وەک ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی ئەم بەرهەمانە، ڕۆژانە پێشوازی لە هەزاران کەس دەکات کە بۆ چێژ و تەندروستی، ڕوو لە کڕینی گژوگیای بەهارە دەکەن.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە حاجی مەشھوود دەکات

MONDAY, 16 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دھۆک حەجی مەشھوود مەلا ئەمین کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 16 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.

 
ناوی فەرمانبەرە گرێبەستەکان، بۆ پێدانی زەوی ئامادە دەکرێت

MONDAY, 16 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  ئامادەکاری دەکرێت دوای جەژن دەست بە وردبینی ناوی گرێبەستەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی زەوی، ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی ناوی  گرێبەستەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەست بە وردبینی بکرێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 16 MARCH 2026 13:03:01

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact