Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 08:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، جەختی کردەوە لەوەی، پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩-٩-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت جەختی کردەوە کە پێویستە لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ تاووتوێ کرا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە ھەولێر کرد، کە گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە و ئەرێنی بەڕێوەچوون و ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییەکانماندا دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:22

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە دەکات.

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری بەسرا كرد

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد .

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

SATURDAY, 31 MAY 2025 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە، کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسایەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact