Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێنەدانی ھاوکارییە داراییەکانی ھاوپەیمانان بۆ بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە پەیوەندی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی ھاوکاری بە یەکە سەربازییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی گرفتی پێنەدانی ھاوکارییە داراییەکانی ھاوپەیمانان بۆ بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە ئەم گرفتە ھیچ پەیوەندیێکی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی ھاوکاری ھاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە ھەبوونی ڕۆتینێکی ئەمنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە ھەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردووە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: چاوەڕوانی بڕیاری ھاوپەیمانان دەکەین بۆ  ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی ھاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

 




دوایین هەواڵەکان

كۆمپانیای زۆم خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

SUNDAY, 01 JUNE 2025 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری ھەولێر، کۆمپانیایی زۆم خەڵاتی (کۆتلەر)ـی بەدەستھێنا، کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە لە بواری بازاڕ و بازرگانی و داھێناندا بەو کۆمپانیا و کەسانە دەدرێت کە خاوەنی بیرۆکەی جیاوازن و کاریگەرییان ھەیە لەسەر کۆمەڵگە و ئابووری وڵاتەکەیان.

 
مەسروور بارزانی: گەورەترین ئاڵنگاری دەگۆڕین بۆ گەورەترین دەستکەوت

SUNDAY, 01 JUNE 2025 21:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١-٦-٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دھۆک بەڕێوەچوو.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا دەكات

SUNDAY, 01 JUNE 2025 16:06:48

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەكشەممە 1ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا كرد.

 
"کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"

SUNDAY, 01 JUNE 2025 15:06:43

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە، تەنیا لە سەنتەری سۆران زیاتر لە ١٠٠ موەلیدە ھەڵدەگیرێن."

 
پشتیوان سادق: ئەوەی ئێستا ستەمێکە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە خەڵکی کوردستانی دەکەن

SUNDAY, 01 JUNE 2025 13:06:59

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچە ''سیاسییە، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەسەڵات لە بەغدا لە جێبەجێکردنی دەستوور و پێدانی مافەکانی خەڵکی کوردستان پاشگەزبووەتەوە.''

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact