Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 07:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ کۆمەڵێک پرس ئاراستەی وەزیری بەرگری دەکرێن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ میوانداری وەزیری بەرگری عێراق بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆمەڵێک پرس، لەوانە ئەنجامی سەردانی شاندی ھاوبەشی ئەمنی عێراق و ھەرێم بۆ ئەمەریکا و دابینکردنی پێداویستی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە ئەمڕۆ وەکو لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری بەرگری عێراق بکەین لەبارەی کۆمەڵێک پرس، چونکە کۆمەڵێک پرسی ئەمنی لە عێراق ھەیە پێویستە ڕوونکردنەوەمان بۆ بدەن، ھاوکات چوونی شاندی ئەمنی ھاوبەشی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و ئەنجامی ئەو سەردانە چۆن بووە و بەتایبەت بابەتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق.

سەگڤان سندی گوتیشی: ئێمەش وەکو نوێنەرانی کورد لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کۆمەڵێک پرسمان ئامادەکردووە، وەکو پشکی کورد لە کۆلێژە سەربازیەکان و مەشق و ڕاھێنان و دابینکردنی خۆراک و دواکەوتنی مووچەی ھێزە ئەمنیەکان، ھەرچەندە ئەوە پەیوەندی بە  وەزارەتی دارایی ھەیە و ئەنجامی سەردانی شاندی ئەمنی ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەمەریکا، چونکە کوردیش لەو شاندە بەشدارن، بۆیە بەگشتی کۆمەڵێک پرس ھەیە و ئاراستەی وەزیری بەرگری دەکرێن بۆ ئەوەی وەڵاممان بدرێتەوە، ھەروەھا ھەرچی پرس ھەیە پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستان ھەیە لەڕووی ئەمنی ئاراستەی وەزیری بەرگری دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئێمە نوێنەری  ھەرێمی کوردستانین لەو لیژنەیە پێویستە داکۆکی لەمافی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بکەین.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact