Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 5 DEC 2025 05:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی ١٦: ئەو پڕۆژانە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، وەکو لقی ١٦ی پارتی لە سنووری دەوروبەری ھەولێر، ھەمیشە پردێکی بەھێز دەبین بۆ گەیاندنی داواکاریی خەڵکی خۆمان و خۆشمان بە پارێزەری خەڵک دەزانین، ھەر بۆیە داواکاریی خەڵک بە حکوومەت دەگەیەنین و حکوومەتیش بەپێی توانا داواکاریی خەڵکی خۆمان جێبەجێ دەکات و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکات.

ئاری نانەکەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە کابینەکانی ڕابردووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لەم کابینەیەدا، خەڵکی ھەرێمی کوردستان متمانەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشیوە، بۆیە ئێمەش ھەمیشە خۆمان بە داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک دەزانین و بووینەتە پردێک بۆ گەیاندنی داواکاریی خەڵکی خۆمان".

نانەکەلی گوتیشی: "پێش دوو ڕۆژ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای ھەولێر ئەنجام درا و بڕیار درا کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە ئەنجام بدرێن، کە بێگومان ئەمە جاری یەکەم نییە و کۆتاجاریش نابێت، چونکە کاری ئێمە وەکو حیزب ئەوەیە کە داواکاریی خەڵکی خۆمان بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگەیەنین، بۆ ئەوەی بۆیان جێبەجێ بکرێن".

بەرپرسی لقی ۱٦ی پارتی ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە خۆمان بە پارێزەری خەڵک دەزانین و ئەوان کە متمانەیان بە ئێمە بەخشیوە، دێن داواکاری ئاراستەی ئێمە دەکەن، ئێمەش بە ئەمانەتەوە داواکارییەکان لە ڕێگەی ئەو پەیوەندییەی ھەمانە، دەگەیەنین و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەپێی توانا داواکارییەکانی خەڵکی خۆمان جێبەجێ دەکات، ئەمەش متمانەی نێوان ئێمە و خەڵک زیاتر دەکات و دەبێتە ھۆی ئەوەی خزمەتگوزاریی زیاتریش لە سنووری ئێمە ئەنجام بدرێن".

دەشڵێ: "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لە خەمی خەڵکدایە و بەردەوامە لە کاروانی ئاوەدانی لە ھەموو ناوچەکاندا، ئێمەش ھەمیشە لە خزمەتی خەڵکی خۆماندا دەبین و داواکاریی خەڵکی خۆمان دەگەیەنینە حکوومەت، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتریان بکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای گەیاندنی داواکاریی خەڵکی سنووری دەوروبەری ھەولێر لەلایەن لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بڕیار درا بە تەرخانکردنی بڕی ٣٣ ملیار و ٥٢٥ ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە بوارەکانی ئاو و کارەبا، ڕێگاوبان، قوتابخانە و کەرتی تەندروستی، کە بڕیارە ئەو پڕۆژانەش لە ماوەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیری بۆتانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست ھاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە."

 
وەزارەتی ناوخۆ بە داتا کەمبوونەوەی قوربانیانی هاتووچۆ بۆ KDP دەخاتەڕوو

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی ھاتووچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە بەداتا ھەمووی دیاری کراوە.

 
ڕاگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی دەستدرێژی و تێکدان و شکاندنی قەبر و کێلەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە ھەرمۆتەی کۆیە، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا حاجی مەولوود) دەکات

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 20:12:08

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 19:12:38

ئیمارات-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، دووپاتیان لە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact