Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 JUN 2025 03:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێرانی سیاسی: ھەڵوێستی پارتی لەبارەی ھەڵبژاردن نیشتمانییە
| KDP.info


ھەولێر _KDP.info_ چاودێرانی سیاسی ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەشدای نەکردن لە ھەڵبژاردن بە ھەڵوێستێکی نیشتیمانی دەزانن و پێیان وایە، ئەو ھەڵوێستەی پارتی بۆ پارێزگاری کردنە لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ڕەتکردنەوەی پێشێلکاری یاسایی و دەستورییە لە شێوازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


موئەید تەیب، کەسایەتی سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێشکەشنەکردنی لیستی کاندیدان، بەو جۆرە بەشدای ھەڵبژاردن ناکات کە یاسا و دەستور پێشێلکراوە، چونکە لە ساڵی ١٩٩٢ سەرۆک بارزانی داوای کرد ھەڵبژاردن بکرێت ئەوکات دەوروبەری ئێمە دژی ھەڵبژاردن بوون و ھەڵبژاردن کرا و شەرعیەتی شۆرەشگێڕی گۆرا بۆ شەرعیەتی دیموکراسی و ھەڵبژاردن و ھەموو ھەڵبژاردنەکان پارتی یەکەم بووە و ھۆکاری سەرکەوتنی ھەڵبژاردن بووە، ھەرکاتێکیش دواخرابێت لەگەڵ ئەوە بووە ھەڵبژاردن بکرێت، ئێستا دادگای فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری داوە کە دەستوور و یاساکانی پێشێلکردووە و پەرلەمانی ھەڵوەشاندەوە و کۆمسیۆنی ھەڵوەشاندەوە کە ھەڵبژاردنەکانی بەڕێوەدەبرد، بۆیە سەرۆکی ھەرێم ھەندێک مەرجی بۆ ھەڵبژاردن دانابوو لەوانە سەنتەری جیاکردنەوەی دەنگەکانی دانابوو لە ھەولێر بێت، بەڵام بەغدا ئامادەنەبوو ھیچی جێبەجێ بکات و داوای ڕەوای خەڵکی ھەرێمی لەبەرچاو نەگرت.


موئەید تەیب گوتیشی: پارتی ھەست دەکات بەشداری لەو ھەڵبژاردنە بکات شەرعیەت دەداتە پێشێلکردنی پرەنسیپی فیدراڵیەت و دیموکراسەیەت لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو ھەڵوێستە بەرگریکردنە لە سەرەوەری ھەرێمی و سەروەری سیستەمی فیدراڵی و دیموکراسی، بۆیە پارتی ئەو ھەڵوێستەی وەرگرت و سازش لە ھەڵوێستی خۆی ناکات، بەبێ پارتیش ھەڵبژاردن ئەستەمە.
لای خۆشیەوە دکتۆر سەعید خۆشناو، ماموستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستێکی نیشتمانییە نەک حزبی، بەرگریکردنە لە مافی دەستووری و یاسایی خەڵکی کوردستان، چونکە ئەوەی کراوە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانە، چونکە دەیانەوێت بەزۆر ھەندێک بڕیار بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنن کە ھیچی یاسایی و دەستووری نییە، چونکە ئامانجی ئەوان لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە، ھەرێمی کوردستانیش ئەوە قبوڵ ناکات.


خۆشناو باسی لەوەش کرد: دەیانەوێت بە بڕیاری دەرەکی و بەھاوکاری ناوخۆ بڕیارەکانیان دژی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن کە ھیچ بڕیارێکی یاسایی و دەستووری نین، چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەکو بڕیارەکانی دادگای ئەنجوومەنی سەوڕیە، ئەوانەش لای پارتی بەھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و دەیەوێت ھەڵبژاردنێک بکرێت پاک و بێگەرد بێت و دوور بێت لە دەستوەردانی ھەرێمیی و ناوخۆیی، پارتی ناچێتە ناو ھەڵبژاردنێک پێشتر نەخشەی بۆ کێشرابێت و بڕیاری لێ درابێت، بۆیە ئەو ھەڵوێستەی پارتی ھەڵقوڵاوی ناخی ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە و بەرگریکردنە لە ھەرێمی کوردستان و دەستکەوت و مافی خەڵکی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز فەخری کەریم دەکات بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک "کەسایەتیی میدیاکاری ساڵ" لە لوتکەی ڕاگەیاندنی عەرەبی - دوبەی ٢٠٢٥، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 22:05:22

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە دەکات.

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری بەسرا كرد

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد .

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

SATURDAY, 31 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی خەڵاتکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە لایەن لووتکەی میدیای عەرەبیەوە لە دوبەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە کەسایەتی و ڕۆشنبیری ناسراوی عێراقی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بەڕێز فەخری کەریم کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 
جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

SATURDAY, 31 MAY 2025 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە، کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسایەتی لقەکانیان پێ سپێردراوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact