Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 13:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سۆزان جەمیل" کارنامەی لیستی پارتی بۆ خزمەتی خەڵکی نەینەوا جێ بەجێدەکەین
| KDP.info


کاندێکی لیستی ١٩٧ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پارتی کارنامەی خۆی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەیە و کاندیدانی پارتی هیچ بەڵێنێک بەدەنگدەرانی نادەن تەنیا بەکردار خزمەتیان دەکەن.

سۆزان جەمیل، کاندیدی ژمارە 12ی لیستی پارتی لە نەینەوا بەمالپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لیستی 197ی پارتی تا ئێستا لەناو جەماوەری پارێزگای نەینەوا خاوەن زۆرترین هەوادارە و هەموو هەولێکیش بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی پارێزگاکە دەکەین بۆ لیستەکەمان، چونکە لیستی 197جێی ئومێدی خەڵکی ناوچەکەیە بۆ ئایندە.

کاندیدەکەی پارتی گوتی" پارتی بەکارنامەیەکی گشتگیر بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە و کاندیدانی پارتیش هێیچ بەڵێنێک بە دەنگدەرانی نادەن بەپێچەوانەوە بەکردار خزمەتیان دەکەن.
سۆزان جەمیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" لە سۆنگەی باوەربوون بە مافەکانی ئافرەتان و بۆ زیاتر خزمەت کردنیان رێژەی 25٪ی کاندیدانی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا ئافرەتن و لە ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای نەینەوا هەموو ئەو خالانەی نێوکارنامەی لیستی پارتی دەکەینە کردار بۆ زیاتر ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی دانیشتوانی نەینەوا.
قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact