Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 13:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاندیدی ژمارە 30ی پارتی لە کەرکووک: بەهۆی بەهێزی پارتی بەربەست بۆ کاندیدەکانمان دروست دەکرێت
| KDP.info


کەرکووک_KDP.info_  کاندیدی ژمارە 30 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: پارتی بە ئاڵای کوردستانەوە گەراوەتەوە بۆ کەرکووک و زۆریش بەهێزە، بۆیە بەربەست بۆ کاندیدانی پارتی دروست دەکرێت و کۆمسیۆنیش لایەنگری پێوە دیارە، بەڵام ئەمە ئێمە ساردناکاتەوە و گەرموگوڕتر بانگەشە دەکەین بۆ ئەوەی زۆرترین کورسی بەدەست بێنین و لەو ڕێگەیەوە خزمەتی خەڵکی شاری کەرکووک بکەین.

ئاهەنگ ئەنوەر جەبار ، کاندیدی ژمارە 30 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە بەردەوامین لە بانگەشە بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک و زیاتر بەشێوەی مەیدانی بانگەشە دەکەین، بەڵام بەداخەوە پێشێلکاری بەرامبەر بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامی هەیە لە دڕاندن و لێکردنەوەی وێنە و پۆستەرەکانی کاندیدانی پارتی، بەداخەوە کۆمسیۆنیش لایەنگری پێوەدیارە و کاندیدانی پارتی لە هەر شوێنێک وێنە و پۆستەر دانێن کۆمسیۆن بە نایاسایی دادەنێت لەکاتێکدا لایەنەکانی دیکە لە هەر شوێنێک دانێن بۆ ئەوان کێشە نییە، بۆیە تەنها کاندیدانی پارتی دەکرێنە ئامانج.
ئاهەنگ  ئەنوەر جەبار گوتیشی: ئەوەی دەشکرێت دژی کاندیدانی پارتی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پارتی گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک بەئاڵای کوردستانەوە دژایەتی دەکرێت ، چونکە دەزانن خەڵک بە گەڕانەوەی پارتی دڵخۆشن و گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو شارە گەڕانەوەی کەرامەت و شکۆیە بۆ شارەکە ، بۆیە بەرنامەیەکی باشیشمان هەیە لەئایندە خزمەت بە خەڵکی کەرکووک بکەین و هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بە ئارامی بژین بێ جیاوازیکردن، هەر بۆیە لایەنەکانی دیکە ترسێکیان لە پارتی هەیە کە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت، هەر بۆیەش بەو شێوەیە دژایەتی پارتی دەکرێت ، بەڵام ئەوە ئێمە سارد ناکاتەوە و ئێمە بەردەوام دەبین لەپێناو خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک .

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact