Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 13:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری پارێزگاری نەینەوا: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکەی حەمدانیە پێکھاتووە
| KDP.info


جێگری پارێزگاری نەینەوا ئاشکرایکرد: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی حەمدانیە پێکھاتووە،  دەشڵێ: سوپاسی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی دەکەین بەھانای حەمدانییەوە ھات و دەرگای نەخۆشخانەکانیان واڵاکرد.

ڕەفعەت سمو: جێگری پارێزگاری نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی حەمدانیە کارەساتێکی جەرگبڕە، بەداخەوە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە لە ھەڵکشاندایە، ھەموو تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوا نەی حەمدانیە کراون و ئیدارەی پارێزگای نەینەوا سەردانی شوێنی رووداوەکەی کردووە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراقیش لەحەمدانیە بوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکەبن.

جێگری پارێزگاری نەینەوا گوتیشی: وەک ئیدارەی نەینەوا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و تیمەکانیان دەکەین زوو گەیشتنە حەمدانیە و بەشێکی زۆری بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵوێستێکی مرۆڤانەیان ھەبوو، ھەر شەوی ڕابردوو ڕاستەوخۆ مەسروور بارزانی پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆی ھەرێم و وەزیری تەندروستی کرد و دەرگای نەخۆشخانەکانیان کردەوە بۆ وەرگرتنی بریندارانی حەمدانیە، ئەوان جیاوازی ناکەن لەنێوان ھەرێم و نەینەوا.

ڕەفعەت سمو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھێشتا سەرەداوی ھۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ھۆڵی ئاھەنگێڕانی حەمدانیە دەست نەکەوتووە، بەڵام لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکھاتووە و ھێڵکاری شوێنی ڕووداوەکەیان کردووە دوای کۆتایی ھاتنی لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی دیار دەبێت و ئاشکرا دەکرێت تا بزانین ھۆکاری ڕووداوەکە بۆچی دەگەڕێتەوە.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact