Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 13:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاریان ئەحمەد: پڕۆژەی گەشانەوە پاڵپشتییەکی باشە بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان
| KDP.info


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەشانەوەی ڕاگەیاند و گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێ: پڕۆژەکە پاڵپشتییەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند ئەنجامی دەدەن.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە دەیەوێ دەستی ئەو کەسانە بگرێت پڕۆژە و کارگەی بچووک و مامناوەندییان ھەیە و بەھۆی نەبوونی توانای دارایی ناتوانن کار بکەن، پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەگەڵ ڕێکخراوێک و بانکی جیھان پڕۆژەکە بەڕێوە دەبرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی: ئەو قەرزە بە ھاووڵاتی نادرێت وەک کەس، بەڵکو ئەو ھاووڵاتییانەی پڕۆژەیان ھەیە سوودمەند دەبن، بۆ نموونە کەسێک کارگەیەکی ھەیە یان پێشتر ھەبووە و بەھۆی نەبوونی پارەوە لەکارکردن وەستاوە دەتوانێت سوودمەندبێت و لەو پڕۆژەیە، هاوکات چەند کەسیش سوودمەند دەبن لەو کارگەیە یان کۆمپانیا بچووک و مامناوەندە.

ئاریان ئەحمەد ڕوونی کردەوە: چەندین کارگە و پڕۆژەی بچووک و مامناوەند لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون بەھۆی قەیرانی دارایی و ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکارکردن وەستاون، پڕۆژەی گەشانەوە دەستگیرۆ و پاڵپشتییەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی پڕۆژەیان ھەیە، قەرزەکەش  تا ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقییە.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact