Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 27 MAR 2026 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"کۆمسیۆن ئامادەکاری کردووە"
| KDP.info


شارەزایەکی ھەڵبژاردن پێی وایە، ھەردوو سیستەمی ئەلیکترۆنی و دەستی بۆ ژماردنی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ بکرێن، دەشڵێ: کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە.


ئارام برادۆستی، شارەزای ھەڵبژاردن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی ھاتووە و ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگدەریش بەشداری پرۆسەکەیان کردووە، زۆربەی ئەوانەی بەشدارییان کردووە کارتی دەنگدانیان بۆ دەردەکرێت.

لەبارەی تەواوبوونی ماوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سەرەتای ساڵی ئایندە، ئەو شارەزایەی ھەڵبژاردن گوتی: سێ ڕێگا هەیە بۆ چارەکردنی پرسی تەواوبوونی ماوەی کۆمسیۆنی ڕاپرسی و ھەڵبژاردنەکانی عێراق، یان دەبێت ماوەکەی درێژبکرێتەوە بۆ ماوەی سێ ھەتا شەش مانگ، یان کۆمەڵێک دادوەری دیکە بێنن، یانیش دەنگۆیەک ھەیە دادوەر ھەر نەمێنن ئەوەیش پێویستی بە ھەموارکردنەوەی یاسایە.

ئارام برادۆستی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بە گوێرەی یاسای ھەڵبژاردنی عێراق پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان ھەم بە سیستەمی دەستی دەکرێت ھەمیش بە ئەلیکترۆنی، بەڵام بڕیاری کۆمسیۆن بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەرچووە و ئاماژەی بە ژماردنی دەست نەکردووە تەنیا دەڵێ، بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە، ئەگەر بێت و ھەردوو سیستەمی ئەلیکترۆنی و دەستی بەکاربێت بۆ جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان گومان لەسەر پرۆسەکە ناھێڵێ، لەبەر ئەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنیش لایەنی سلبی ھەیە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ بینیمان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرا و دەستوەردان ھەبوو، ئەنجامەکان وەک خۆی نەبوون، باشتر وایە ھەردوو سیستەم جێبەجێ بکرێن.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا وردەکاریی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکانی ڕاگەیاند

FRIDAY, 27 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن ئاماژە بەوە دەکات بە پیادەکردنی چەند خاڵێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕۆژی٢٩ی٣وە دەست بە خوێندن دەکرێتەوە.

 
وەزارەتی پەروەردە: بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

FRIDAY, 27 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەست پێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سه‌ره‌خۆشیی لە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوه‌ پێده‌گات

FRIDAY, 27 MARCH 2026 12:03:42

هەولێر-KDP.info- دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٦/٣/٢٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.

 
قاهیرە.. یادی نەورۆز بوو بە شوێنی ڕێزگرتن لە شەهیدانی پێشمەرگە

FRIDAY, 27 MARCH 2026 11:03:04

قاهیرە-KDP.info- مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٦ـی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی عێراق و میسر کردەوە، لە یادەکەدا ئامادەبووان وەک وەفایەک بۆ گیانی شەش پێشمەرگە شەهیدەکەی هێرشەکانی ئەم دواییە، خولەکێک بێدەنگ وەستان.

 
ئامادەگیی سیاسی و ئەمنی و سەربازی

FRIDAY, 27 MARCH 2026 11:03:16

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact