Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 MAY 2025 09:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی تەتەر: ئەرکی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەیە ئەو کارە بکات
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات گرنگی زیاتر بە ژینگە بدەن و رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاووڵاتییان ژینگەیان پاراست، ژیانی مرۆڤایەتیش دەپارێزرێت، بەڵام ئەگەر ژینگەی ئەم هەسارەیە تێکچوو، مرۆڤ ناتوانێت بژیت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنفرانسی پەرەپێدانی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو. لەوبارەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە گوتارێکدا رایگەیاند، پیسبوونی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پرسێکی جیهانی زۆر گرنگە و پێویستە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گرنگییەکی زیاتر بەو بابەتە بدرێت و کاری جیددی لەسەر بکرێت.

عەلی تەتەر گوتی، "بۆ ئەوەی هەموومان پارێزگاری لە تەندروستیی خۆمان بکەین و تووشی نەخۆشییەکان نەبین، پێویستە گرنگی بە پاراستی ژینگە بدەین. نەک تەنها ئەرکی حکوومەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان نییە ژینگە بپارێزێت، بەڵکوو ئەرکی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەیە ئەو کارە بکات".

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، ژینگە تەنها ئەو شتانە بەخۆوە ناگرێت کە ڕەگیان هەیە، بەڵکو سیستەمێکی تەواوکەرە و هەموو ئەو شتە زیندوو و نازیندوواونە بەخۆوە دەگرێت کە پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکدی هەیە و تەواوکەری یەکترن. گوتیشی، "ئێمە زۆر جار کەمتەرخەمین لەبەرامبەر هەندێک پرس، کەچی کاریگەریی گەورەیان لەسەر هەندێک بابەت هەیە".

 

ڕێوار محه‌مه‌د ڕه‌شید




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیکان دەکەم

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی" لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات. 

 
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

THURSDAY, 08 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

 
نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

THURSDAY, 08 MAY 2025 17:05:22

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی دروستکراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە دھۆک دروست دەکرێن

THURSDAY, 08 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، دروستکردنی زیاتر لە ١٠ کارگەی تازە لە بواری جیاجیا پەسەند کراون و زەوییان بۆ تەرخان دەکرێ و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact