Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 MAY 2025 09:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبدولسەلام بەرواری: بەڕێوەبردنی دانوستان لە نێوان پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە بۆ یەکهەڵوێستیی کورد
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، بەڕێوەبردنی دانوستان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا زۆر گرنگە، چونکە ئەوان لە دامەزراندنی حوکمڕانیی هەرێم ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانیش لەسەر شانی ئەوانە، بۆیە پێویستە دانوستان بکرێت و بگەنە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی دەربارەی هەمووی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە بەرژەوەندیی گشتییەوە هەبێت، یەکهەڵوێست بن.

عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەڕێوەبردنی دانوستان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان زۆر گرنگە، چونکە خۆی لە کۆمەڵگایەکی فرەحزبیدا بژین ئاساییە بۆچوونی جیاواز و هەڵوێستی جیاواز هەبێت، بەڵام گەر سەیری دنیا بکەین هەر پرسێک هەبێت پەیوەندیی بە بەرژەوەندیی گشتییەوە هەبێت حزبەکان یەکهەڵوێستن، چونکە پێوەر بۆ دڵسۆزی هەر حزبێک و ڕاستگۆیی هەر دروشمێک ئەوەیە کە هەڵوێستی هاوبەش وەربگرن و گونجاو بێت بۆ بەرژەوەندیی گشتی، بەداخەوە ئەوەیان لە نێوان حزبە کوردستانییەکان شێوازێکی ناسروشتیی وەرگرتووە و هەندێک جار لایەنی وا هەن کە ئامانجیان زیاتر لاوازکردنی لایەنی بەرامبەرە تا ئەوەی بیر لە بەرژوەندیی گشتی بکاتەوە، لەو ڕوانگەوەیە گەر سەیری نێوان پارتی و یەکێتی بکەین، بەرپرسیارەتیەکی گەورەیان لەسەر شانە، چونکە لە کاتی شۆڕش و ڕاپەرین و دامەزراندنی حوکمڕانیی کوردی لەدوای 2003 هەردوو لایەن ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو بۆ ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، بەتایبەت ئێستا ئێمە بەردەوام لەگەڵ بەغدا کێشەی تێکنەگەیشتنی فیدراڵیمان هەیە و ئامادەنەبوون بۆ پابەندبوون بە دەستوور و هەڕەشەکانی دەوروبەر، ئەمانە هەموو دەخوازن هەرکاتێک پێویست بوو هەڵوێستێک وەربگرن، هەموو ناکۆکی و جیاوازییەکان وەلا بنێین و پێکەوە کار بکەین، ئەمە بۆ هەموو حزبەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی.''

عەبدولسەلام بەرواری گوتیشی: پارتی و یەکێتی خاوەن سەنگی خۆیانن لەناو جەماوەر و بەرێوبردنی هەرێم لەسەر شانی ئەوانە، ئەمە پێویستە نەگاتە ئەو ڕاددەیە کە لەبەر بەرژەوەندیی حزبی کۆسپ بۆ یەکتر دروست بکرێت، بۆیە گرنگە دانوستان بکرێت و بگەنە لێکتێگەیشتن، بەڵام کێشەی دانوستان لای ئێمە ئەوەیە زیاتر بە شێوازی کۆمەڵایەتی دەکرێت، کە پێویستە بۆ دانوستان ئەو شێوازە بگرنە بەر کە لە کاتی پێکهێنانی حکوومەتدا دەکرێت، ئەجێندا و خاڵ هەبێت و خاڵەکان یەک بە یەک گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و بگەنە ڕێککەوتن و بۆ خەڵک بڵاو بکرێتەوە، چونکە زۆر خەڵک نازانن ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان چییە و خەڵک هەندێک ئەو دانوستانانە بەبێ سوود دەبینێت، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێینەوە ئەو سەردەمەی سەرۆک بارزانی و خوالێخۆشبوو مام جەلال کردیان، پێش 2003 کە لەسەر چەند خاڵێک ڕێک کەوتن، سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان، بێ گومان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمیش چەند جار جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆبوونەوەی لوتکەی حزبەکان بکرێت، بەڵام هەموو لایەک ئەوەندە پەرۆش نین، بۆیە پێویستە دانوستان بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

ڕۆژی ١٥ ئایار یەکێتی قوتابیان و لاوان یەکدەگرن

SUNDAY, 11 MAY 2025 09:05:00

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ڕۆژی ١٥ ئایار کۆنگرەی یەکگرتنی ھەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتیش دەڵێ، لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت ھەڵدەبژێردرێن.

 
لە هەولێر یادی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە

SATURDAY, 10 MAY 2025 18:05:22

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە شکۆوە  یادی ٥١ ساڵەی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە. 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد

SATURDAY, 10 MAY 2025 13:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە پۆستە نوێیەکەیدا دەربڕی.

 
لە دھۆک ملیۆنێک دار و لە ھەولێریش ٦٠ ھەزار گوڵ دەچێندرێت

SATURDAY, 10 MAY 2025 13:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە پارێزگای ھەولێر ١٤ پارک و باخچە نۆژەنکراونەتەوە و نزیکەی ٦٠ ھەزار گوڵیش چێندراون، ھاوکات لە دھۆکیش ملیۆنێک و ٤٠ ھەزار داری زەیتوون و فستەق دەچێندرێن.

 
"لە سلێمانی ۹۰۰ ھەزار کەس سوودمەند دەبن"

SATURDAY, 10 MAY 2025 12:05:00

سلێمانی-KDP.info- بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوژمەی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ئاو لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، کە ٩٠٠ ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و تا ٣٠ ساڵی دیکەش کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکات، کە ئێستا لە قۆناغی تەندەریندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact