Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 MAY 2025 06:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا
| KDP.info


هه‌ولێرKDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، لێکگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی ڕایگەیاند: لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگە.

ڕاشیگەیاند: سبەی تیمێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس بڕیاری دا کە لەمەودوا بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، نابێت تورکیا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکات.

هەر لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنساوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بڕیاری دادگەی فەڕەنسی لە بەرژەوەندی حکوومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا.

 




دوایین هەواڵەکان

لە هەولێر یادی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە

SATURDAY, 10 MAY 2025 18:05:22

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە شکۆوە  یادی ٥١ ساڵەی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە. 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد

SATURDAY, 10 MAY 2025 13:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە پۆستە نوێیەکەیدا دەربڕی.

 
لە دھۆک ملیۆنێک دار و لە ھەولێریش ٦٠ ھەزار گوڵ دەچێندرێت

SATURDAY, 10 MAY 2025 13:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە پارێزگای ھەولێر ١٤ پارک و باخچە نۆژەنکراونەتەوە و نزیکەی ٦٠ ھەزار گوڵیش چێندراون، ھاوکات لە دھۆکیش ملیۆنێک و ٤٠ ھەزار داری زەیتوون و فستەق دەچێندرێن.

 
"لە سلێمانی ۹۰۰ ھەزار کەس سوودمەند دەبن"

SATURDAY, 10 MAY 2025 12:05:00

سلێمانی-KDP.info- بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گوژمەی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ئاو لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، کە ٩٠٠ ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و تا ٣٠ ساڵی دیکەش کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەکات، کە ئێستا لە قۆناغی تەندەریندایە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان زۆر لێبووردەن و چاویان لە تۆڵەسەندنەوە نییە

THURSDAY, 08 MAY 2025 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورە لە ھەرێمی کوردستان بەدیھاتوون، لەم ساڵانەی دواییدا زنجیرەیەک قەیرانی کێشەی یەک لەدوای یەک و درووستکراو، کاروانی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانیان خاو کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact