Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 02:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

میدیای سۆشەڵ
| KDP.info


بەشی دەیەم و کۆتایی

پ.د.نەزاکەت حسێن

ئەزمونێکی نوێ و ژیانێکی نوێ

تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەوڵدانیانەوە تا ئێستا پێناسە و باسی جۆراوجۆریان لەبارەوە دەکرێت، سەرەتا وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی و پلاتفۆرمەکانی گفتوگۆ و چات باسکران، دواتر کە دەرکەوت زۆرێک لەو چالاکیانەی لەناو ئەو تۆڕانە دەکرێت و ئەو بوارەی کە رەخساندوویەتی زیاتر نزیکە بە سروشتی کار و ژینگەی میدیایی بۆیە ناوی سۆشیاڵ میدیای وەرگرت. لە هەندێک لە فەرهەنگ و توێژینەوەی پسپۆڕاندا گەرچی دژیش بەناولێنانی ئەم پلاتفۆڕمانە بە میدیا هەبوو، هەندێک لە پسپۆڕان هاوڕا نەبوون کە ئەمانە وەک میدیا پێناسە بکرێن تەواو دژیبوون. لە ئێستادا باسەکە لە بارەی سۆشیاڵ میدیاوە ئەوەندەی من چاودێری ئەو بابەتەم، پسپۆڕان قوڵتر و لە رەهەندی ترەوە لەم بابەتە دەڕوانن و باسەکە بوەتە باسی جیهانێکی تر و ژیانێکی تر و پرسیارگەلێکی تری وەک مرۆڤبوون لەم جیهانە چۆن دەبێت و ژیان چۆن دەبێت و سروشتی چالاکییەکانی مرۆڤ چۆن دەبێت؟ پەروەردە چۆن دەبێت لەم جیهان و ژیانە گریمانەیە؟ یوڤاڵ نوح هەراری مامۆستا لە زانکۆی ئۆرشەلیم دەڵێت 'لەم جیهانە واقعیە گریمانەییە دەبێت سەر لە نوێ تاک فێرکەینەوە، نەک فێربوونێک وەک ئەوەی لە دایەنگا دەیخوێنێت یان لە کۆلیژ، بەڵکو وەک ئەوەی چۆن منداڵێکی ساوا فێری بینین، قسەکردن و رۆیشتن دەکەین، چونکە ئەوەی لە تەمەنمان خوێندمان لە قوتابخانە و زانکۆ لە جیهانی ئەمرۆی گریمانەیی زۆربەی کاری پێناکرێت، واتە بە قسەکانی ئەم پسپۆڕە دەبێت لە دارە دارەوە دەستی مرۆڤەکان بگرین وەک منداڵ فێری رۆیشتنیان بکەین، دەست پێ بکەیەنەوە و تاکەکان فێر بکەین لەم ژیانە، چۆن قسە بکات، یاساکانی ئەم جیهانە چین، کەلتووری ئەم جیهانە چییە، ئیتیک و بەها لەم جیهانە چییە، چۆن هەڵسوکەوت بکەین، چۆن بدوێین، چۆن قسە بکەین، چۆن پەیوەندی و مامەڵەی کۆمەڵایەتی بکەین. چونکە بە تەواوەتی جیاوازە ژیانەکە، سروشتەکەی، تایبەتمەندییەکەی، واقعێکی خەیاڵی گریمانەییە کە مرۆڤ تیایدا وەک کۆرپەیەکی ساوایە کە هێشتا پێی نەگرتوەو قسە نازانێت وهیچ کەلتور و ناسنامەیەکی کەلتوری ناو ئەم جیهانەی پێ نییە، زمان چییە لێرەدا، ئایین کامەیە، سروشتی بازاڕ و کڕین و چالاکیە کۆمەڵایەتی و ئابووری و...هتد چۆنە. ئەمەش پێویستی بە سەر لە نوێ فێرکردنەوەو لە هەمان کاتدا پشتگیری سایکۆلۆژیشی دەوێت، چونکە مرۆڤەکان نامۆن لەم جیهانە لەژێر فشاردان، نازانن چۆن برۆن، چۆن بئاخافتن، چۆن لە شتەکان بڕوانن. تا دەگاتە ئەوەی هەندێک لە پسپۆڕان هۆشداری ئەوە دەدەن کە مرۆڤ ئاسان نیە وەک ئەو سروشتە کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژییەی هەیەتی بتوانێت لە ژیان لە ناو ئەم جیهانە گریمانییە بژی بە سەرکەوتوویی و تا ئەو ئاستەی دەڵێن "باشترین شت هێنانە دەرەوەی مرۆڤە لەو جیهانە و سەر لە نوێ گەڕانەوەی بۆ ژیانە راستەقینە کۆنەکە". بەڵام یوڤاڵ هەراری دەڵێت نا 'دەبێت قەبوڵی گۆڕان بکەین و لە گەڵ ئەو ژینگەیە بگونجێن و مرۆڤەکان وا پەرورەدە بکەینەوە و بەرهەمیان بهێنین کە بتوانێت لە گەڵی بڕوات ئەگینا بەجێ دەمێنێت" ئەمانەش هەموو پێمان دەڵێن ژیان لەم سەدەیە قاچەکانمان خستوەتە ژیانێکی نوێ کە نازانین ئایا سەرکەوتوو دەبین تیایدا یان نا، ئایا ئامادەکاری هەیە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لەو ژیانە بتوانن ئاسودە بژین یان نا. چونکە سروشتی هەموو کار و کردارەکانی جیاوازن. باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا دەڵێت" جاران نارەزایەتی و خۆپیشاندان و چالاکیە سیاسی و ئابورییەکان رێک دەخران لە لایەن سەندیکا و چالاک وانە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەتزانی کێن و دەتتوانی قسە بۆ ئەوانە بکەین، بەڵام ئەمرۆ لە چرکە ساتێکی زۆر کەمدا نارەزایەتیەکان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێک دەخرێن نازانرێت کێن ئەو کەسانە و چۆن یەکیان گرتووەو چۆن قسەیان بۆ بکەیت."

 




دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact