Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 13 MAY 2025 13:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوو نەخۆشخانەی نوێ دروست دەکرێن و نەخۆشخانەیەکیش پێداویستیی بۆ دابین دەکرێت
| KDP.info


شنگال -KDP.info-  لە قەزای شنگال دوو نەخۆشخانەی نوێ دروست دەکرێن و لە قەزای بەردەڕەشیش پێداویستی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزاکە دابین دەکرێت.

مەحما خەلیل، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕەزامەندیمان بۆ قەزای شنگال بۆ کۆمەڵێک پرۆژە هێنابوو و پارەشی بۆ تەرخان کراوە و بەشێک لە پرۆژەکان جێبەجێ کراون و بەشێکیشیان ماون کە بە گوژمەی نزیکەی 250 ملیار دینارن، لەوانە نەخۆشخانەی 100 تەختیی شنگال و نەخۆشخانەی 50 تەختیی سنوونێ و چەندین پرۆژەی ڕێگاوبانیش ڕەزامەندییان وەرگیراوە و بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن.''

مەحما خەلیل گوتیشی: ''ئەو پرۆژانە بە هەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جێبەجێ دەکرێن، بۆیە بەردەوامیش هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و خزمەتی خەڵکی شنگال بکرێت.''

هەر لەم بارەیەوە، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، ئیسماعیل مستەفا ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بینای نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش تەواو بووە و بڕیارە بە گوژمەی ملیارێک و600 ملیۆن دیناریش پێداویستیی بۆ دابین بکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەرێی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.''

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

"گرفتی نەخۆشانی شێرپەنجە چارەسەر دەکرێت"

TUESDAY, 13 MAY 2025 12:05:00

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا چوار پڕۆژەی تەندروستی لە دھۆک لە بواری جێبەجێکردندان، یەکێکیان کردنەوەی نەخۆشخانەی ١٦٠ قەرەوێلەیی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەیە، کە ئەمڕۆ کرایەوە و کۆتایی بە گرفتی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە دێت و چیتر خەڵکی ئێمە پێویستی بە شارەکانی دیکە نابێت بۆ چارەسەر سەردانیان بکەن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە ھەولێر دەکات

TUESDAY, 13 MAY 2025 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ماھر ئەلکەرکی کونسوڵی گشتیی نوێی فەڵەستین لە ھەولێر کرد.

 
مەحما خەلیل: ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەست پێدەکەین

TUESDAY, 13 MAY 2025 10:05:00

شنگال-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "دەست بە ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەکەین، پڕۆژەکیشی ئامادەیە." 

 
مەسرور بارزانی، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان. سماقووڵی بەسەرکردەوە

MONDAY, 12 MAY 2025 18:05:03

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

١٠٠ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەشتی نەینەواو شنگال و زوممار تەرخان کراوە

MONDAY, 12 MAY 2025 17:05:39

مووسڵ -KDP.info-  یاریدەدەری پارێزگای نەینەوا گوتی "لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا١٠٠ملیار دینار بۆ دەشتی نەینەوا و شنگال و زوممار تەرخانکراوە و بەشێکی زۆری بوونەتە پڕۆژە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact