Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 13 MAY 2025 11:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كە خۆری نەتەوەیەك هەڵدێت
| KDP.info


كە خۆری نەتەوەیەك هەڵدێت

‎هاودەنگ فارووق

‎لەمێژووی ڕزگاریی نەتەوە ژێردەستەكاندا، جارێك یان دووجار قەدەر سیمبولێك بۆ ڕزگاری دێنێتە کایە. سیمبولەكانی ڕزگاریی نیشتمانی، لەزۆر خەسڵەتدا لەیەكدی دەچن؛ گیانی خۆنەویستی و بڕوابەخۆبوون و نێڵدانی كوورەی شۆڕش و هاندانی نەتەوەیەك بۆ ڕزگاری و قبوڵنەكردنی ژێردەستەیی، سیفەتی هاوبەشی گەورەكانی مێژوون.

‎وەختێك ڕەمزەكانی شۆڕشی ڕزگاری بەگژ سوپاو تانك و تۆپ و سیستەمی داگیركاریدا دەچنەوە و دوژمن بەچۆكدا دێنن، جگە لە بڕوایەكی پاكژو و ئیڕادەیەكی بەهێز، هیچ هاندەرێكی دیكەیان نییە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. ‎بارزانی نەمر هەمیشە دەیفەرموو: من دڵنیام كورد سەردەكەوێت، بەڵام ڕەنگە ئێمە ئەو سەركەوتنە نەیبینین! ئەمە ئەو متمانە گەورەیە كە دەبێتە ناوكی شۆڕش و خاڵی وەرچەرخانی سەرەتای گۆڕینی مێژووی ژێردەستەیی.

‎تاكو ئێستا گەورە تیۆریستەكانی مێژوو نەیانتوانیوە وەڵامی وردی بدەنەوە، ئایە سیحری ئەو وزەیە چییە وا دەكات سەركردەیەك بەو خەسڵەتە لەناو نەتەوەیەكی گەورەی بێ دەوڵەتدا دروست ببێت و سەرهەڵبدات؟ چۆن تێكڕای خەڵك لە زاخۆ تا خانەقین و مەندەلی لە دەوری خۆی كۆدەكاتەوەو متمانەو بڕوابەخۆبوونی بەهێزتر لە ناخی تاكی نەتەوەكەی و لای ملیۆنان كەس دروست دەكات كەلەژێر فەرمانیدا بن و گیانفیدا خەبات بۆ ڕزگاری بكەن؟ ‎بارزانی لەو جۆرە مرۆڤانە بوو، كە زانستی مێژووش دەستەوسانە لە ئاست خوێندنەوەی هێزو نهێنییەكانی كەسایەتی و سیمبولیی ئەو گەورەپیاوە، كە ئایە چۆن یەكەم هەنگاوەكانی گۆڕینی مێژووی كوردی دەستپێكرد؟ چۆن یەكەم بڕیاریدا لە داگیركەران یاخی بوو؟ ‎ئاخر قوربانیدان بە خۆی و بە ژیانی خۆی، بە ئاسودەیی خۆی، لەپێناوی ئاسودەیی و ئازادی و ڕزگاری نەتەوەكەیدا، یەكێك لەو نهێنییە گەورانەیە كە لەناخی مرۆڤە مەزنەكاندایە و زانستیش ناتوانێت بە ئاسانی شی بكاتەوە و وەڵامی وردی لەبارەوە بداتەوە. ‎

مەلا مستەفا بارزانی، زیاتر لەسەدەیەك لەمەوبەر، هەستی بەوە كرد كە پێویستە گۆڕان لە مێژووی نەتەوەكەیدا بكات، لێرەوە توانی هەنگاوە مەزنەكانی دوور لە ئایدۆلۆژیایەكی دیاریكراو دەست پێبكات و خۆی بە دەڤەرەجیاوازەكانی كوردستان بناسێنێ و هێزو هۆزو وزەپەرتبوەكانی كورد لە پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و سێبەری شۆڕشێكی هاوچەرخدا كۆبكاتەوە. ‎

هەروەك سنوورەكانی جوگرافیا ببڕێ و لە بەشەكانی دیكەی كوردستانیش، جێپێی خۆی دابنێ، بارزانی توانی خەم و خولیاكانی میللەتەكەی لە دەڤەری بارزانەوە،بگەیەنێتە هەموو بادینان، كەركوك و گەرمیان و سلێمانی و شارەزوور و هەورامان و موكریان و قامشلۆ و ئامەد، ئەمەیە نهێنی ئەو نەبەزین و كۆڵنەدانەی مستەفا بارزانی كە وەك خۆرێك بۆ نەتەوەكەی درەوشایەوە.




دوایین هەواڵەکان

مەحما خەلیل: ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەست پێدەکەین

TUESDAY, 13 MAY 2025 10:05:00

شنگال-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "دەست بە ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی شنگال دەکەین، پڕۆژەکیشی ئامادەیە." 

 
مەسرور بارزانی، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان. سماقووڵی بەسەرکردەوە

MONDAY, 12 MAY 2025 18:05:03

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان - سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

١٠٠ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەشتی نەینەواو شنگال و زوممار تەرخان کراوە

MONDAY, 12 MAY 2025 17:05:39

مووسڵ -KDP.info-  یاریدەدەری پارێزگای نەینەوا گوتی "لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا١٠٠ملیار دینار بۆ دەشتی نەینەوا و شنگال و زوممار تەرخانکراوە و بەشێکی زۆری بوونەتە پڕۆژە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن. 

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

MONDAY, 12 MAY 2025 15:05:41

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
دووسایدێکی دیکەی گرنگ دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان

MONDAY, 12 MAY 2025 15:05:54

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "ڕێگای دووسایدی کەلار بۆ دەربەندیخان، ڕێگایەکی ستراتیژییە و بە گوژمەی ١٣٦ملیار دینار بە درێژایی ٤١کم لە قۆناغی کۆتایی دایە، بڕیارە ئەمساڵ لە مانگی ھەشت بکرێتەوە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact