Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 NOV 2025 12:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاوەڕێ دەکرێت نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرز بێتەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە جیهاندا هەیە، بەتایبەت شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و بڕیارەکانی ڕووسیا کە هەناردەی غاز بۆ ئەورووپا کەم بکات، وا دەکات نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە بچێت و تا وەرزی زستان بگاتە سەرووی 100 دۆلار.

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر بێوار خنسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''نرخی نەوت لە دۆخی ئێستا و ڕووداوەکانی و ئەو ئاڵۆزییانەی بە سروشتی پەیدا بوون و شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی وزە دەبێت و فاکتەرێکی دیکە هەندەک دابەزینی نەوت بۆ بڕیاری ئۆپێک دەگەڕێتەوە کە لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی خاو بۆ بازاڕی جیهانی زیاد بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاوسەنگیی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا تێک بدات، بۆیە نرخی نەوت جێگیر نییە، چونکە هەندێک جاریش نەوت لەو وڵاتانەی عەمبار دەکرێت، وەکوو ئەمەریکا و چین و ژاپۆن زۆر دەبێت و وا دەکات نەوت هەرزان بێت و ئەگەر خواست زۆر بێت گران دەبێت، بەڵام بڕیارەکانی ئەم دوایییەی ڕووسیا وا دەکات نرخی نەوت گران بێت بەرامبەر ئەو وڵاتانەی  کە پشتگیریی ئۆکراینا دەکەن و ئەگەریش بێت و وڵاتانی ئەورووپا نەوت و غازی ڕووسیا نەکڕن بەهۆی شەڕی ئۆکرایناوە کێشەیەکی گەورە دروست دەبێت.''

دکتۆر بێوار خنسی گوتیشی: ''ڕەنگە ڕووسیاش هەناردەی غاز بۆ ئەورووپا کەم بکات، بۆیە ئەگەر فاکتەری دیکە دروست نەبێت نرخی نەوت بەرەو بەرزی دەڕوات، بەتایبەت ئەگەر ڕووسیا هەناردەی غاز کەم کات، خواستی وڵاتانی ئەورووپا زۆر دەبێت لەسەر غاز و وا دەکات نرخی نەوت گران بێت و هاوکات بەرەو سەرماش دەچین، ئەوکات خواست لەسەر وزە زۆر دەبێت، ئەوەش کاریگەریی دەبێت.''

خنسی گوتیشی: ''ڕووسیا دەستی بە کەمکردنەوەکە کردووە و ئەمەش دڵەڕاوکێی لە نێوان ولاتانی ئەورووپادا دروست کردووە، بۆیە بەدوای سەرچاوەی دیکەی وزەدا دەگەڕێن، بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێ ببێتە جێگرەوە، بۆیە کێشە دروست دەبێت، بەتایبەت لەو ڕێگایانەی بۆڕیی غازی بۆ دەچێت و لەم دۆخەدا نابێت نرخی نەوت لە 100 دۆلار کەمتر بێت، بۆیە سەرەتای زستان نرخی یەک بەرمیل نەوت دەگاتە سەرووی 100 دۆلار.''

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوای بە سزا گەیاندنی هێرشکەرەکان دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی سروشتی کۆرمۆر بە کردەیەکی تیرۆریستی دوژمنکارانە بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و پێشکەوتنەکانی کوردستان دەزانێت و بە تاوانێکی گەورە و کارێکی حەرامی دادەنێت و داوای بە سزا گەیاندنی ھێرشکەرەکان دەکات.

 
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکەی کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 12:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە کرد و بە ھێرش بۆ سەر ھەموو عێراقی ناو برد.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 10:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها دەڵێ ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی بگرن.

 
سەرۆکی حکوومەت: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەم

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 09:11:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمەریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.

تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە

THURSDAY, 27 NOVEMBER 2025 00:11:59

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەش دا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact