Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 MAY 2025 23:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کێشەی کەمئاوی لە قەزای باتۆفە چارەسەر دەکرێت
| KDP.info


زاخۆ-KDP.info- لە رێگەی پڕۆژەیەکی ستراتیژیەوە کێشەی کەمئاوی لە سنووری قەزای باتۆفەی ئیدارەی زاخۆ چارەسەر دەکرێت و قایمقامی قەزاکەش دەڵێ، پڕۆژەی ئاوی باتۆفە ٨٠%ی تەواو بووە و مانگی ئابی داھاتووش ئاو لە خابووری زاخۆ دەگاتە سەنتەری قەزای باتۆفە.

فەرھاد مەحموود، قایمقامی قەزای باتۆفە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کێشەی کەمئاوی لە قەزای باتۆفە ٨٠%ی چارەسەر کراوە، ئەوەی ماوە لە رێگەی راکێشانی پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو بۆ سەنتەری قەزای باتۆفە چارەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە لەژێر جێبەجێکردنە و ئاوی خواردنەوە لە رووباری خابووری زاخۆ دەگەیەندرێتە قەزای باتۆفە و لە رێگەی گوندی گوڤکە ئاو دەگەیەندرێتە خەزانەکانی باتۆفە و دابەشی سەر ھاووڵاتیان دەکرێت".

قایمقامی باتۆفە گوتیشی: "پڕۆژەی ئاوی باتۆفە ٨٠%ی تەواوبووە و بە گوژمەی شەش ملیار دینار لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و بەپێی کاتی پڕۆژەکە لە مانگی ئابی داھاتوو تەواو دەکرێت".

فەرھاد مەحموود روونیکردەوە: "جگە لە راکێشانی ئاو بۆ سەنتەری قەزا، دەست بە گۆڕینی بۆڕی گواستنەوەی ئاو لەناو گەڕەکەکانی قەزاکە کراوە و ھەموو بۆڕی کۆنەکان دەگۆڕدرێن، چونکە بەشێک لەو بۆڕیانە لە ساڵانی ١٩٧٠ دانراون و بەھۆی کۆنی بۆڕیەکان کێشەی ئاو پەیدابووە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێت کە گەشەیان کەممە

SUNDAY, 11 MAY 2025 18:05:27

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک گوتی "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی وەبەرھێنان لەو ناوچانەی گەشەیان کەمە ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە لە شێلادزێ نەخۆشخانەیەکی ٤٠ قەرەوێلەیی و قوتابخانەیەکی ئەھلی دروست دەکرێن، کە لە ڕسومات خۆش دەبن و ئاسانکاری و ھاوکاری تەواویش بۆ وەبەرھێنەرەکان دەکرێت." 

 
سەرۆکی بنکەی لالش: سەرۆک بارزانی بەردەوام پشتگیری بنکەی لالشی کردووە

SUNDAY, 11 MAY 2025 16:05:23

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش گوتی "سبەی ٣٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی بنکەی لالش تێپەڕدەبێت، بەو بۆنەیەوە لە بارەگای سەرەکی لە دھۆک، پێشوازی لە مێوانان دەکەین. 

چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن"

SUNDAY, 11 MAY 2025 15:05:19

هەڵەبجە-KDP.info- دوای سەردانەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژی و بڕیاردان لە چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری، كاركردن لە پڕۆژەکاندا دەستی پێكردووە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیش تەواو کراون.

لە مووسڵ ١٠٣ بنکەی تازەی دەنگدان دەکرێنەوە

SUNDAY, 11 MAY 2025 14:05:46

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو ئاسانکاری و ھاوکاری بۆ دەنگدەران لە پارێزگای مووسڵ ١٠٣ بنکەی تازەی دەنگدان دەکرێتەوە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان دەكات

SUNDAY, 11 MAY 2025 14:05:14

ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی یەكشەممە 11ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوڕوپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact