Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 MAR 2026 02:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز کۆدەبێتەوە
| KDP.info


ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، لە گەڵ یان یامبۆن سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە شاری بروکسل بەڕێوەچوو، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز لە هەموو بوارەکاندا تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئامادەییشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پەرەپێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەوە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕیی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە بوون.
 




دوایین هەواڵەکان

شای ئوردن سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

THURSDAY, 26 MARCH 2026 00:03:42

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن پێگەیشت بۆ شەھیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە ھێرشی مووشەکی ئێرانی.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە (ئەبوبەکر حەمە مینەی بیستان سور) دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 23:03:50

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەلیحە حەمە ساڵح) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
تۆم باراک سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 23:03:11

ھەولێر-KDP.info- تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە.

 
پەیاما هه‌ڤخه‌میا بارەگایێ بارزانی بۆ ماڵباتا سەبری حەفزوڵا نێروەیی

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 21:03:40

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (سەبڕی حەفزوڵا نێروەیی) پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، بڵاو کردەوە.

 
ئیمارات سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:11

ھەولێر-KDP.info-  دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact