Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 4 DEC 2025 22:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سلێمانی.. لە 5 ڕۆژی ڕابردوودا 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، كە زۆربەری زۆری ئەو گەشتیارانەش خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون و لە ماوەی 5 رۆژی رابردووشدا، 20 ملیۆن دۆلار داهاتی شوێنە گەشتیارییەكان بووە.

ئارام شوانی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارەی لای بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی هەیە، تەنها لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار كە زۆربەیان خەڵكی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون، ڕوویان لە هەریەكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی (دووكان، ئاوێسەر، ئەحمەد ئاوا، زەڵم) لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، بۆ ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەكە زۆر زیادی كردووە، بە هۆی درێژكردنەوەی پشووەكانی جەژنیش لە عێراق، پێشبینی دەكەین ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتریش بەرز ببێتەوە، بۆ ئەوەش ئامادەكاریی پێوست و تەواو لە ناوچە گەشتیارییەكان كراوە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بەلایەنی خزمەتگوزاریی گەشتیارییەوە هەیە لەم جێگایانە".

شوانی گوتیشی: "لە ڕووی جموجوڵی بازرگانی و بووژانەوەی ئابووری و بازاڕ، هاتنی ئەو ڕێژە لە گەشتیار، بێگومان سوودی ئێجگار گەورەی هەبووە و هەیە، بۆ نموونە لە ماوەی 5 ڕۆژی راِبردووودا زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار داهاتی كۆی خاوەنكار و شوێنە گەشتیاری و هۆتێل و ڕێستۆرانتەكان بووە لە پارێزگای سلێمانی، بۆیە ئەگەر بێت و بە پلانێكی تۆكمە لە كۆی ئاستە جیاوازكان كار بۆ بۆ بووژانەوەی شوێنە گەشتیارییەكان بكرێت، ئەوا دەتوانرێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهات سوودی لێ وەربگیرێت، چونكە كەشوهەوا و ژینگە و سرووشتی كوردستان یارمەتیدەرێكی زۆر باشە لەو ڕووەوە".

ئەرسەلان ئەحمەد

 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیری بۆتانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست ھاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە."

 
وەزارەتی ناوخۆ بە داتا کەمبوونەوەی قوربانیانی هاتووچۆ بۆ KDP دەخاتەڕوو

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی ھاتووچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە بەداتا ھەمووی دیاری کراوە.

 
ڕاگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی دەستدرێژی و تێکدان و شکاندنی قەبر و کێلەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە ھەرمۆتەی کۆیە، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا حاجی مەولوود) دەکات

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 20:12:08

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 19:12:38

ئیمارات-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، دووپاتیان لە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact