Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 22 JAN 2026 18:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاراس حه‌سۆ میرخان: له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشتوون
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته ‌ڕوو.

ئاراس حه‌سۆ میرخان, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕانه‌وه‌ستاون، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌غدا خۆی گرفتی هه‌یه و‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه کە‌ گرفت له ‌به‌غدایه‌ و ئه‌وه‌ی مایه‌ی خوشحاڵییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان ئێمه‌ گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتن ڕۆیشتوون".

گوتیشی: "به‌غدا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌مێنێته‌وه‌، یان نا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كلا كراوه،‌ زۆر پرسی دیكه‌ هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

له‌باره‌ی پرسی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقەوە، میرخان ده‌ڵێ: "عادل عەبدولمه‌هدی هۆكار و ته‌ره‌ف نه‌بووه‌ له‌و گرفتانه‌، ئێستاش بۆچوونێك هه‌یه‌، كه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران، ئێمه‌ له‌و بارەیە‌وه‌ گرفتمان نییه،‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ پرسێكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ناوماڵی شیعه‌وه‌ هه‌یه‌."

ڕایشیگه‌یاند: "تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆژه‌بودجه‌ی 2020 ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، بودجه‌ی كوردستان به‌پێی ڕێككه‌وتنی 2019 دێته‌ كوردستان."

کارزان هەورامی

 




دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی: توانیمان ڕاستییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرکردەکانی جیهان بگەیەنین

THURSDAY, 22 JANUARY 2026 18:01:49

داڤۆس-KDP. info - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەن. جەختی لەوەش کردەوە، هەرگیز ناهێڵن هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە، هاوکات بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنیان.

 

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

THURSDAY, 22 JANUARY 2026 18:01:26

داڤۆس-KDP. info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

شارەزایەکی یاسای نێودەوڵەتی: تەوقیتی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی زۆر گرنگ بوو

THURSDAY, 22 JANUARY 2026 17:01:57

ڤاتیکان-KDP. info-  سەرۆك بارزانی، لەسەر بانگێشتی فەرمی پاپای ڤاتیكان، كۆبوونەوەی لوتكەی لەگەڵ پاپا و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام دا، شارەزایانی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانیش دەڵێن "كاتی سەردانەكەی سەرۆك بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، زۆر گرنگ بوو." 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گەورە لە چەسپاندنی ئاشتیدا دەگێڕێت

THURSDAY, 22 JANUARY 2026 16:01:08

ڤاتیکان-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، تیشکی خستە سەر گرنگیی پێگەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ڕایگەیاند: "ڕۆڵی سەرۆک بارزانی زۆر گەورە و کاریگەرە؛ ئەو تەنیا وەک سەرۆکێک نییە، بەڵکو وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی و ناوچەیی دەردەکەوێت."

 
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

THURSDAY, 22 JANUARY 2026 16:01:58

داڤۆس-KDP. info -  ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact