Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 SEP 2025 07:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز
| KDP.info


 
رێبوار حەمەلاو شوانی
 
نیچیرڤان بارزانی،‮ ‬كە لە لایەن دۆست و نەیارانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە كەسایەتییەكی‮ ‬سەركەوتوو و بە مرۆڤێكی‮ ‬خاوەن ئەتەكێت و بە دیپلۆماتكارێكی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەزموون و نەرم‮ ‬ڕەفتار و خاوەن بڕیاری‮ ‬دروست دەبینرێت،‮ ‬زۆر دەمێكە ئەوەی‮ ‬بۆ جیهانی‮ ‬ناوخۆ و دەرەوە سەلماندووە،‮ ‬كەوا ئەو وەكو سیاسەتمەدارێكی‮ ‬سەركەوتوو و لە پێناو كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان، ئەوەی دوژمنان و داگیركەران بەردەوام هەوڵی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم پێشكەوتن و گەشەسەندنی دروست دەكەن، نێچیرڤان ئیدریس بارزانی‮ ‬دیبلۆماتێك و سیاسەتمەدارێكی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان و عێراق و ناوچەكەیە،‮ ‬پشت ئەستوور بەو باكگراوندە دەوڵەمەندەی‮ ‬كە لە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬كوردپەروەرانەی‮ ‬باب و باپیران و مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەریی‮ ‬بنەماڵە شۆڕشگێڕەكەیەوە بۆی‮ ‬ماوەتەوە،‮ ‬جەنابیان ئەمڕۆ بووەتە ژمارەیەكی‮ ‬هەرە دیار و گرنگی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬كوردستان و ناوچەكە و،‮ ‬جەنابیان‮ ‬یەكێكە لەو سەركردە لاوانەی‮ ‬كە هەر لە سەرەتای‮ ‬بەرپرسیارێتییەوە لە حزب و حكوومەت،‮ ‬خاوەن كاریزمایەكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬و سەركەوتوو‮ ‬بووە،‮ ‬لە ساتە خۆش و ناخۆشەكانیشدا دا توانیووێتی‮ ‬بە لێهاتوویی‮ ‬خۆی،‮ ‬لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكاندا زووبانی‮ ‬هەڕەشە و خۆگیڤكردنەوە و پەنجە‮ ‬ڕاوەشاندنی‮ ‬بەرانبەرەكان بگۆڕێت بۆ دیالۆگ و لێكحاڵیبوون و چارەسەری‮ ‬ئاشتییانە‮. ‬خۆ ئەگەر پێویست بە نموونە هێنانەوەش بكات،‮ ‬بێشك نموونەكان لەم‮ ‬ڕووەوە گەلەك زۆرن،‮ ‬نزیكترینیان ‮ ‬پاش‮ لێکەوتەکانی ‬ڕووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بوو،‮ ‬خەمخۆری‮ ‬و دڵسۆزییان بووە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەو پیلانگێڕییە هەمەلایەنەیە،‮ ‬كە لەلایەن گرووپی‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر و هاوپشتەكانیانەوە بەرنامەداڕێژی‮ ‬بۆ كرابوو لە ناوچوون بپارێزێت‮!‬ بەڵێ،‮ ‬جەنابیان بە هێمنی‮ ‬و عەقڵمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬توانی‮ ‬شكست بە پیلانی‮ ‬پیلانگێڕان بێنێت و لەگەڵیشیدا كێشمەكێشی‮ ‬نێوان بەغدا و هەرێم بە تێڕوانینی‮ ‬حەكیمانە و دووربینی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرەو ئاقاری‮ ‬هێوركردنەوە و ئارامی‮ ‬بەرێت،‮ ‬واقیعبینی‮ ‬و خوێندنەوەی‮ ‬ڕاست و دروستی‮ ‬بەڕێزیان بۆ ئەو كاتی‮ ‬دۆخەكە،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬ئەوەی،‮ ‬زووبانی‮ ‬گفتوگۆ و دیالۆگ زاڵبێت و هەمدیس وڵاتان بێنەوە پێشەوە و پشتگیری‮ ‬لە هەوڵە ئاشتیخوازانەكانی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد لە پای‮ ‬شەڕ‮ ‬و تانك و تفەنگ و چاوسووركردنەوە كوشتن و ماڵوێرانی،‮ ‬زمانی‮ ‬دیالۆگ و ئاشتی‮ ‬و لێكحاڵیبوون سەركەوێت،‮ ‬ئەم هەوڵە دیبلۆماسییەی‮ ‬جەنابیان ئامانجی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆی‮ ‬پێكا،‮ ‬ئەمڕۆش هەمووان بەرهەمی‮ ‬ئەو دووربینییەی‮ ‬جەنابیان لەسەر ژیانی‮ ‬یەكە‮ ‬یەكەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬عێراق و كوردستان و ناوچەكەش دەبینن‮.‬ لە‮ ‬ڕووی‮ (‬وزە‮) ‬و ئاوەدانییەوە،‮ ‬هیچ گومان لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬جەنابیان نییە،‮ ‬ئەو پێشكەوتنانەی‮ ‬ئەمڕۆ لە هەرێمەكەمان لەم‮ ‬ڕووەوە بە دەستهاتوون،‮ ‬بە هەوڵ و هیمەت و دووربینی‮ ‬جەنابیان بووە،‮ ‬بەڵێ هەر سیاسەت و دووربینی‮ ‬جەنابیان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو وای‮ ‬كرد،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بچێتە نێو نەخشەی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهانییەوە،‮ ‬ئەوەتانێ ئێستا‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ،‮ ‬كۆمپانیا گەورەكانی‮ ‬وزە و ئاوەدانی‮ ‬ڕوو لە هەرێمەكەمان دەكەن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ دەیبینین لەم لایەنەوە بەرهەمی‮ ‬ئەو سیاسەتە‮ ‬ڕاست و درووست و بەرچاو‮ ‬ڕوونییەی‮ ‬بەڕێزیان بووە بۆ ئەمڕۆ و ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان.
ئێستا كە نێچیرڤان بارزانی، بە هەمان روحیەتی پێشمەرگانەی سەرۆك بارزانی، مەزنی بە پۆستەكە دەبەخشێ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی. نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ئێستای كوردستان و جێگری پارتی دیموكراتی كوردستان و پالێوراو بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، ماوەی چەندین ساڵە ئەزموونی حومكڕانی هەیە و لە دووای راپەڕینەوە تا ئێستا یەكێك بووە لەو كەسانەی پۆستی باڵای لە كابینە یەك لە دوا یەكەكانی حكومەت هەبووە و بە درێژای مێژوو رۆڵی كارا و گرنگی هەبووە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا. نێچیرڤان بارزانی لە سەختترین كاتیدا كە كوردستان دووچاری دوژمنكاری بەغدا و ئابلۆقەی ئابووری بووەوە، ئەو لە گەڵ ستافەكەیدا شانی دایەبەر و كۆڵی نەدا، بێگومان ئەو مكوڕی و جەختكردنەوە و مانەوە بەپێوە خۆی لەخۆیدا مانای كامڵبوونی سیاسی و دەوڵەمەندی ئەزموونی نێچیرڤان بارزانییە. بە دڵنیاییەوە لە ئەركی ئایندەشیدا وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو دەبێت و دەتوانێ كۆی ئەزموون و هەژموونی كەسایەتی خۆی بۆ سەركەوتنی ئەم ئەركە قورسە دێخیتە كار. سەركەوتنی ئابووری سەربەخۆ لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان گەیشتە لوتكە، كە بەرهەمی ئەو سیاسەتە زیرەكانە بوو كە لە رێگایەوە نێچیرڤان بارزانی دەرگای بە سەر هەموو لایەكدا كردەوە، لە ناوخۆی كوردستان و لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیدا.لە رۆژەكانی دوای شازدەی ئۆكتۆبەر زۆر كەس و لایەن گلەیی ئەوەیان لە نێچیرڤان بارزانی دەكرد كە زیاد لە پێویست نەرمی بەرامبەر هەڕەشەكانی عەبادی دەنوێنێ، لە هەمان كاتدا زۆر ناوەندی جیهانی و كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی بە سەرسوڕمانەوە لێكدانەوەیان بۆ لێدوان و هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكرد بەوەی لە هەڵسوكەوت و عەقڵی سیاسیەكی رۆژهەڵاتی ناچێ و مۆدێلێكی نوێیە لە سیاسەت كردن، چونكە بە سیاسەتی نەرم و هەنگاوی لۆژیكی توانی شكست بە پیلانی چەند لایەنە لە دژی هەرێمی كوردستان بێنێ كە دەستی ناوخۆیی و رێكەوتنی ئیقلیمی و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە پشتەوە بوو. جێی ئاماژەیە، كە هەر لە دوای سەركەوتنی مەزنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عێڕاق و كوردستان و كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، كۆمپانیا جیهانییەكان دەستیان بە وەبەرهێنان كردۆتەوە و كۆمپانیای دیكەش هاتوون و چاوەڕوان دەكرێ كۆمپانیا گەلێكی دیكەش ڕووبكەنە كوردستان، چونكە دڵنیان كە دەرفەتی كار و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دڵنیایی لە پشتەوەیە، دڵنیایی سیاسی و ئابوری و ئەمنی. ئەوجارەیان سیاسەتی دەرگای كراوە بە هەمان بەها و تێگەیشتن و كاركردن.



دوایین هەواڵەکان

زاگرۆس فەتاح: پارتیمان بە بایەخ و هیوایەکی زۆرەوە لە لاوانی کوردستان دەڕوانێت

FRIDAY, 12 SEPTEMBER 2025 22:09:23

زاوێتە-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی لە زاوێتە بە ئامادەبوونی ئامینە زکری، زاگرۆس فەتاح، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر نوزاد عه‌بدوڵڵا بەرپرسی لقی ١ی پارتی دیموكراتی كوردستان، خێوەتگەی ١١ـی ئەیلوول بەردەوامی هەبوو.

 
مامۆستایانی زانکۆ بۆ KDP: قەرزداری ئەم شۆڕشەین

FRIDAY, 12 SEPTEMBER 2025 14:09:47

سلێمانی-KDP.info- مامۆستایانی زانكۆ، لە یادی 64 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەڵێن، دەستكەوت و ئازادیی ئەمڕۆ، بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوولە و قەرزداری ئەم شۆڕشەین، کە چۆكی بە حكوومەتی ئەوكاتی عێراق دادا. ئەوەش دەخەنە ڕوو، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكەین، پێویستە شۆڕشی ئەیلوول لە مەنهەجدا بخوێندرێت، تاكو نەوەی ئێستا بە خەباتی ڕابردووی گەلەكەی ئاشنا بێت و پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بکەن. 

 
ئەمساڵ 5 پارکی گەورە كه‌ تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت تەواو دەكرێن

FRIDAY, 12 SEPTEMBER 2025 12:09:37

ھەولێر-KDP.info- لە هەولێر دەست بە درووستكردنی پێنج پاڕكی گەورەی نوێ كراوە كە تێیدا زیاتر لە 40 هەزار داری جیاوازی تێدا دەچینرێت.

 
سەفین دزەیی بەھێزی پێگەی ھەرێمی کورستان له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

FRIDAY, 12 SEPTEMBER 2025 11:09:14

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کورستان دەڵێت، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابووری زیاتر پێشبخرێت و گرینگی زیاتری پێبدرێت و ئێستا ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەکی بەھێزی ھەیە، ئەمەش وای کردووە بەردەوام شاندی وڵاتان بێنە ھەرێمی کوردستان و لەم ھەفتەیە لەیەک ڕۆژدا سێ شاندی بیانی لە ھەرێمی کوردستان بوون و شاندێکی دیکەی وڵاتی ئیماراتیش گەیشتە ھەرێمی کوردستان.  

 
پێکھاتەکان بۆ KDP: شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول شۆڕشی ھەموو پێکھاتەکان و کوردستانییانە

FRIDAY, 12 SEPTEMBER 2025 11:09:53

ھەولێر -KDP.info- پێکھاتەکانی کوردستان، په‌یوه‌ست به‌ شه‌ست و چوار ساڵه‌ی هه‌ڵگیریسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول له‌ باشووری كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، شانازی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکەن و دەڵێن، بە درێژایی مێژوو  ھەرێمی کوردستان شوێنی ھەموو پێکھاتەکان بووە بەبێ جیاوازی، پێویستە لەسەر ھەموو پێکھاتەکان دەسکەوتەکان بپارێزین و خەباتیش بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کورد بگاتە ئامانجی خۆی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact