Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 DEC 2025 14:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

میرانی: رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم نزیكە.. دەبێ یەكتر رازی بكەین
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نزیكە.
 
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.
 
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: "لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".
 
ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".
 
جەختیكردەوە: "ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتى رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین".



دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

WEDNESDAY, 10 DECEMBER 2025 13:12:38

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 
ماڵپەڕی KDP پلانی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی شاخ لە چیای سەفین دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 10 DECEMBER 2025 12:12:17

ھەولێر-KDP.info- شاخ رۆڵیكی زۆر گرنگ لە ژیانی مرۆڤ و بوونەوەرەكان و پاراستنی زەوی و پێشخستنی كەرتی گەشتیاری دەبینێت، سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئاوی سازگاری خواردنەوە و بەشێكی گرنگی دارستان و ژیانی گیانەوەر و باڵندەكان، بۆیە لە ساڵی 2002 بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕۆژی 11ی 12 كراوەتە ڕۆژی شاخ و گرنگیدان بە هۆشیاریی پاراستنی شاخەكان.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی دەکات

WEDNESDAY, 10 DECEMBER 2025 12:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی و سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی، گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرد.

 
پۆلیسی هه‌رێم بۆ KDP: پشت به‌ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ده‌به‌ستین بۆیە تۆمەتباران ڕزگاریان نابێت

WEDNESDAY, 10 DECEMBER 2025 11:12:16

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێك، پشت به‌ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ده‌به‌ستین و ئێستاش به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی جیهانه‌وه‌، هیچ تاوانێك بەسەر هێزه‌كانی پۆلیسدا تێناپەڕێت.

 
موسا ئەحمەد: ئۆفیسەکانمان خستنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

WEDNESDAY, 10 DECEMBER 2025 11:12:16

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، تیمەکانمان لە بەرەبەیانەوە گەیشتوونەتە ناو چەمچەماڵ و دەستیان بە کار کردووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact