Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 APR 2025 08:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شەڕی سحێلا، شەڕی مان و نەمانی کوردستان بوو
| KDP.info



دهۆک-KDP.info- داستانی پردێ و سحێلا و لەنێوبردنی ''ئەبرامز'' و وشەی ''خۆنەچەمێنن'' بوونەتە ڕووداوی گەورە لە مێژووی پڕشەنگداری کورددا. فەرماندە سەربازییەکانیش دەڵێن لە داستانی سحێلادا توانییان پلانی هەموو دوژمنان لەنێو ببەن، چونکە نیەتیان وابوو دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەدەستەوە بگرن.

 

لە ڕۆژی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٧ هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بە هاوکاریی چەندین هێزی نێوخۆیی و دەرەکی هێرشیان کردە سەر هەرێمی کوردستان. فەریق جەمال ئێمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لێدوانیکی تایبەتیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "مەبەستی هێرشی حەشدی شەعبی نەهێشتنی ئەم کیانەی هەرێمی کوردستان بوو، ویستیان ئەوە بوو جارێکی تر دهۆک و هەولێر و سلێمانی بخەنە ژێر دەستی خۆیان و شتێک نەمێنێت بە ناوی کوردستان."

 

لەبارەی بەشداریکرنی هێزەکان لە داستانی سحێلادا ئەو گوتی: "هێزەکانی عێراق بە حەشدی شەعبی و دژەتیرۆر و فیرقەی ١٥ و ١٦ و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هەموو ئەو هێزانە و ئەو چەکانەی کە ئەوان هەیانە و ئەوانەی لە ئێران و چەندین وڵاتیشەوە پێیان دابوون لە سحێلا کۆیان کردبوونەوە، ویستیان لە سحێلا تێپبەڕن و دەست بەسەر هەموو ناوچەکاندا بگرن، بەڵام هەموو پلانەکانیان شکستی هێنا."

 

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان گوتیشی: "داستانی سحێلا وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ نەوەی داهاتوو و کەمتر نەبوو لە داستانەکانی پێشووتر، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیرادەی قارەمانانەی پێشمەرگە و سەرکردایەتیی خۆمان و بڕوایان بە سەرۆکی خۆیان، سەرۆک بارزانی هەبوو، کە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە زانیوە، ئەو پێشمەرگانەی خۆیان بە پێشمەرگەی سەرۆک بارزانی زانیوە بەرگرییان کرد و ئامادە بوون گیانی خۆیان بکەنە قوربانی لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستان و، نەیانهێشت دوژمن بۆ یەک بستیش بێتە پێشەوە، سەرەڕای ئەو خیانەتەی لە لایەن تاقمێکی خیانەتکارەوە کرا و چەندین ناوچەیان ڕادەستی دوژمنانمان کرد."

 

لە ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەردا خەنجەری ژەهراوی بە دەستی تاقمێکی خیانەتکاری نێو لایەنێکی کوردستانی لە کورد درا و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە ڕادەستی حەشدی شەعبیان کران.

 

لیوا بەهجەت تەیمەز، ئەندامێ فەرماندەییی زێرەڤانی کە پشکداری ئەو داستانە گەورەیە بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە چەند ناوچەیەک کشاینەوە و پلانی نەیاران تیگەیشتین کە ئامانجیان ئەوە بوو بگەنە خاڵی پێشابوور و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و بڵێن تەواو دهۆک و زاخۆیشمان کۆنترۆڵ کرد، کەچی سەرۆک بارزانی و کوڕ و نەوەکانی بریاریان دا شەڕی مان و نەمان بکەن."

ئەوەیشی گوت: "ئێمە بڕیارمان دا، یان کە گەڕاینەوە ماڵ بە سەربەرزی بگەڕێنەوە، یانیش لەو شەڕەدا بمرین و ڕیگە نەدەین دوژمن بگاتە خاکمان. لەو شەڕەدا زیاتر لە ٢٠ شەهیدمان دا و نەمانهێشت دوژمن بە ئامانجی خۆی بگات."

 

پێشمەرگە لە سحێلا پیلانی ئیقلیمیی لەنێو برد

سحێلا لە ڕووی جوگرافییەوە شوێنێکی ستراتیژییی ئابووری و سیاسی و سەربازییشە، بۆیە هێزەکانی نەیاران چاویان لەو ناوچەیەیە، پەیوەست بەمەش، تەیمەز ئاماژەی دا: "نەک تەنیا حەشد و هێزی عێراقی هێرشیان دەکرد، بەڵکو پیلانێکی ئیقلیمی بۆ لەنێوبردنی کیانی هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام هەوڵەکانیان لەنێو بردران."

دوای شکستنی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی لە پردێ، ئەوان پلانی سەربازییان گۆڕی و دەیانەویست لە سحێلاوە هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان و هیچ شتێک بە ناوی کوردستانەوە نەمێنێنیت. وەک ئەم فەرماندەیەی پێشمەرگەیە دەڵێت: "ئەوان دەیانەویست لێرە خاڵە سنوورییەکان بگرنە دەست و شکست بە کوردستان بهێنن، کەچی ئەوان وانەیەکیان وەرگرت کە هیچ جارێک لەبیری نەکەن، چونکە ئێمە بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و بە هزری پارتی و بارزانی بەرخودانمان کرد."

 

داستانی سحێلا شەڕی کەرامەت و خاک بوو

هاوکات، فەرماندەی لیوای یەکی لەشکری ڕۆژ بەدەل بەندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو کاتەی دوژمن هێرشی کردە سەر کوردستان، بەتایبەت لە سحێلا، ئەوان پێیان وابوو بە دڵی خۆیان لە کوردستان هاتوچۆ دەکەن، بەڵام ئەوکاتەی سەرۆک بارزانی بڕیاری دا شەڕ بکەین، هەموومان پێکەوە شەڕی کوردستان، یان نەمانمان کرد."

 

بەندی دەڵێت: "ئەگەر داستانی سحێلا نەبوایە، ئێستا شتێک نەمابوو بە ناوی کوردستان و سازشکردن لەو شەڕەدا شتێکی مەحاڵ بوو."

هاوکات، بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق، لەبارەی بەرگریی پێشمەرگەوە لەو شەڕانەدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "داستانی پردێ و سحێلا بوونەتە هۆی ئەوەی جارێکی تر دوژمنان نەتوانن بەرامبەر پێشمەرگە بوەستن."

زێباری دەشڵێت: "ئەگەر سحێلا و پردێ نەبوایە ئێستا حەشد و ‌هێزەکانی عێراق بە دڵی خۆیان لە شارەکانماندا هاتوچۆیان دەکرد، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان پووچەڵ کرانەوە و خەونەکانیان لە لایەن پێشمەرگەوە لەگۆڕ نرا."

 

کــاروان بـــاعەدری

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

 
د.سانع شەریف: پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی پرەنسیپێکی نەگۆڕە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 22:04:00

سۆران-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆی سۆران پێی وایە پاراستنی پێکھاتەکان لای سەرۆک بارزانی گەورەترە لە بەرژەوەندیی گرووپی و لایەنەکان، ئەو بابەتە پرەنسیپ و عەقیدەیەکە درێژکراوەی ڕێبازی بارزانییە و باوەڕدار بوونە بە پێویستیی ھەبوونی جیاوازییەکان لە کوردستان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وەفادارییان بۆ ڕێبازی بارزانی دووپات کردەوە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە گوڕوتینەوە وەک وەفا و پەیمان نوێکردنەوەی ھەمیشەیی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردوو بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیش لە گوتەیەکدا گوتی، بارزانیی نەمر و کاک ئیدریس فێری خەسڵەتە گەشەکانی ڕێبازی بارزانی کردووین، کە بریتین لە خواپەرستی، وڵات پارێزی، ژینگە پارێزی، یەکسانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی، فرەڕەنگی ژیان و مرۆڤ دۆستی.

 
په‌یامى فازڵ میرانی له‌ یادى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ

THURSDAY, 24 APRIL 2025 18:04:09

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: "شەھیدانی قەڵادزێ بە گیانفیدایی خۆیان شکۆ و سەربەرزییان بۆ نەتەوەکەیان تۆمارکرد."

سەرۆكی یەكێتی زانایان: كوردستان تاكە نموونەی پێكەوەژیانە لە ناوچەكە

THURSDAY, 24 APRIL 2025 17:04:02

هەولێر- KDP.info - كوردستان لە سێ ڕۆژدا پێشوازی لە پێكهاتە جیاوازەكانی كرد بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی نزای نیشتمانی، سەرۆكی یەكێتی زانایانیش پێی وایە، هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوەژیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact