به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نادر محەمەد قادر
	به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ناودار و تێکۆشەری دیاری دەڤەری پشدەر و، کادیر و پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئهیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (نادر محەمەد قادر) ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان_مان پێگه‌یشت. 
	بەم بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
	له‌خودای گەورە داواكارین دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت و سەبووری و ئارامی ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
	انا للە و انا الیە را‌جعون
	 
	مەکتەبی سیاسی 
	پارتی دیموکراتی کوردستان