Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 22:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌زار كه‌س له‌ هێزی پاراستنی ئێزدیخان ده‌خرێنه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە؛ حەیدەر شەشۆ: ئینتیمای سیاسیمان نابێ
| KDP.info


 

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان دەڵێت، بریاری ناوونووسین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان بخرێته‌ سەر وەزارەتی پیشمەرگە ده‌ستی پێ كردووه‌ و، بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتیی هەرێم هاتووە.

(حەیدەر شەشۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "بڕیار هاتووە و ناوونوسین بەردوامە، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لە هەزار چه‌كداری هێزەکەمان بخرێنه‌ سه‌ر ناووەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پێویستە ئیستحقاق و چەک وەربگرێت و مەشقیان پێ بکرێت، ئه‌و بە فەرمی خسته‌ن سه‌ر وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.''

فەرماندەی پاراستی ئێزدیخان گوتی: "ئەم ناونووسینە بۆ ناو وەزارەتەکەی پێشمەرگەی بڕیاری (سەرۆک بارزانی) فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەیە.''

(شەشۆ) دەڵێ: "ئێمە كه‌ بە تەواوی چووینە ناو وەزارەتەکە، لە رووی چەک و مووچەشه‌وە پشت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبەستین و، هێزەکەمان سەر به‌ هیچ لایەنێکی سیاسییش نابێ.''

هێزێكی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شنگالن و به‌م دواییه‌ له‌ خانه‌سۆر په‌لاماری پێشمه‌ه‌رگه‌یان دا، حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد، هه‌روه‌ها كوردانی ئێزدی، ده‌مێكه‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و جێیه‌ی لێی هاتوون، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك هێزێكی خۆسه‌پێن ماونه‌ته‌وه‌، (شه‌شۆ) له‌مباره‌وه‌ گورت، ''له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی پەکەکە لە شنگال ئێمە نابین بە تەرەف بۆ هیچ  لایەنێک، بەڵام هەر هێزێک لە ناو شنگالدا بێت دەبێت رێز لە ئیرادەی و قوربانییەکانی خەڵکی شنگال بگرێت.''

کاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 
چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact