شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان دەڵێت، بریاری ناوونووسین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان بخرێته سەر وەزارەتی پیشمەرگە ده‌ستی پێ كردووه و، بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتیی هەرێم هاتووە.
(حەیدەر شەشۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "بڕیار هاتووە و ناوونوسین بەردوامە، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لە هەزار چه‌كداری هێزەکەمان بخرێنه سه‌ر ناووەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پێویستە ئیستحقاق و چەک وەربگرێت و مەشقیان پێ بکرێت، ئه‌و بە فەرمی خسته‌ن سه‌ر وەزارەتی پێشمه‌رگه بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.''
فەرماندەی پاراستی ئێزدیخان گوتی: "ئەم ناونووسینە بۆ ناو وەزارەتەکەی پێشمەرگەی بڕیاری (سەرۆک بارزانی) فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەیە.''
(شەشۆ) دەڵێ: "ئێمە كه بە تەواوی چووینە ناو وەزارەتەکە، لە رووی چەک و مووچەشه‌وە پشت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبەستین و، هێزەکەمان سەر به هیچ لایەنێکی سیاسییش نابێ.''
هێزێكی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری شنگالن و به‌م دواییه له خانه‌سۆر په‌لاماری پێشمه‌ه‌رگه‌یان دا، حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد، هه‌روه‌ها كوردانی ئێزدی، ده‌مێكه به پێویستیان زانیوه هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه بكشێنه‌وه بۆ ئه‌و جێیه‌ی لێی هاتوون، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك هێزێكی خۆسه‌پێن ماونه‌ته‌وه، (شه‌شۆ) له‌مباره‌وه گورت، ''له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی پەکەکە لە شنگال ئێمە نابین بە تەرەف بۆ هیچ لایەنێک، بەڵام هەر هێزێک لە ناو شنگالدا بێت دەبێت رێز لە ئیرادەی و قوربانییەکانی خەڵکی شنگال بگرێت.''
کاروان باعەدری