Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 12 DEC 2017 03:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هەواڵی لقەکان








شوان محه‌ممه‌د ته‌ها: ته‌رجه‌مه‌ی دروستی وتارى سیاسیى سه‌رۆك بارزانى له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانمان ده‌بێ

5/14/2017 3:11:57 PM

به‌غدا-KDP.info-   له‌ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، (شوان محه‌ممه‌د ته‌ها) جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ته‌رجه‌مه‌كردنێكى دروستى وتارى سیاسیى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ شه‌قامى عه‌ره‌بى و ڕاى گشتیی عێراق له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى كار و ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانى ده‌بێت.

 


لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەكێتی پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوو دەكەن

3/26/2017 6:41:11 PM

هه‌ولێر-KDP.infi-  بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواین پێشهاتە سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچەكەیان تاوتوو كرد.


لقی شه‌شی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی دكتۆر سلێمان ده‌كات

10/30/2016 9:18:03 PM

به‌ داخ و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ (سه‌عید چیرۆکایا) ناسراو به‌ (دکتۆر سلێمان)مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌ هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ کاتی ئه‌رکی شه‌رفمه‌ندانه‌ی كه‌ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی مین بوو، ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازیی شاری کۆبله‌نز- ئه‌ڵمانیا گیانی پاكی سپارد.


ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ كوردستان هیوا کەوتووەتەوە دڵیان

2/24/2015 2:22:39 PM

به‌غدا-KDP.info-  له‌ دیدارى به‌رپرسى لقى 5ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له ‌به‌غدا و، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى قبتى و، (مینا ئورشه‌لیمى) نوێنه‌رى كریستیانه‌ قبتییه‌كانى وڵاتى میسر له ‌عێراق گوتى: "ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ كوردستان هه‌ست به‌ ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و، هیوا کەوتووەتەوە دڵیان؛‌‌ پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ته‌وه‌ و ئایین و مه‌زه‌ب، نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووى دیمۆكراسیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.


پارتی گۆڕانکاری لە لقەکانیدا دەست پێ کرد.. سەعید سەلیم ئاغا وەک بەرپرسی لقی چوار دەستبەكار بوو

10/27/2014 2:16:05 PM

سلێمانی-KDP.info-  پارتیی دیموکراتی کوردستان، هێدی هێدی گۆڕنکارییەکانی نێو حیزبەکەی کە بریاری لێیان داوە، جێبەجێ دەکات و لەو چوارچێوەیەیشدا، (سەعید سەلیم ئاغا) کە پێشتر بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجە بوو، ئێستا کرا بە بەرپرسی لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی.

 


هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا، بەرز نرخێندران

10/26/2014 6:04:08 PM

هەولێر-KDP.info- هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كورستان (مەسعوود بارزانی) بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد لە پێناو یەكگرتوویی گشت حزب و لایەنە سیاسییەكان لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا، بەرز نرخێندران.


بهەلکەفتا سالڤەگەرا تاوانا ئه‌نفالكرنا بارزانیان لقێ 18به‌یاننامه‌ك ده‌رخست

7/31/2014 11:46:09 AM

بهه‌لكه‌فتا بیره‌وه‌ریا سالڤه‌گه‌را ئه‌نفالكرنا (8000) هه‌شت هزار بارزانیان، سه‌رێ رێزو رومه‌تێ بو شه‌هیدێن ڤێ كاره‌ساتێ و سه‌رجه‌م شه‌هیدێن بزاڤا ئازادیخوازا گه‌لێ كوردستانێ دچه‌مینین و سلاڤان دهنێرین بو مالباتێن وان ئه‌وێن كه‌فتینه‌ به‌ر كه‌رب و كینا بێ ره‌حمانه‌ یا له‌شكه‌رێ رژێما گور به‌ گورا (به‌عسییا).

 


شاندێکی پارتی هاوخەمییان بە (شێخ حوسێن حاجی محەممەد شێخ ڕەشید لۆلانی) راگەیاند

7/30/2014 12:10:35 AM

هەولێر-KDP.INFO-  بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموکراتی کوردستان(عەلی حوسێن) و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان(ئومێد خۆشناو)، سەردانی ماڵی(شێخ حوسێن حاجی محەممەد شێخ ڕەشید لۆلانی)-یان لە هەولێر کرد و هاوخەمیی پارتییان لە بەرانبەر تەقاندنەوەی مەزاری (شێخ ڕەشید لۆلانی) بەو بنەماڵەیە گەیاند.

 


پارتی دیموكراتی كوردستان – باكوور، پشتگیری بۆ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت

7/9/2014 6:38:15 PM

شێخان -kdp.info-  لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسی لقی 20ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان – باكووردا، هاریكاری و پاڵپشتیی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستاندا خرایە ڕوو.

 


لقی هەشت، هاوكاریی جەماوەری دەڤەری زاخۆی بە سندووقی پشتیوانیی پێشمەرگە بەرز نرخاند

7/7/2014 8:23:37 PM

زاخۆ -KDP.info(سەربەست لەزگین)، بە ناوی لقی هەشتی پارتییەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەماوەری دەڤەری زاخۆ کرد كە هەموو چینوتوێژەكانی زۆر بە گەرمی بەشدارییان لە سندووقی دارایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەدا كردووە، گوتیشی، "ئەمەیش دەری دەخات كە خەڵكی ئێمە یەكدەنگ و یەكهەڵوێستن و هەستی نەتەوەیی و نیشتمانییان بەرزە و بە پەرۆشەوە ئامادەی هەموو قوربانییەكن بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان."

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next 
 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP