Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 AUG 2017 20:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

دیمانە و ووتارەکانی سەرۆک بارزانی








سەرۆک بارزانی: ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییە.. پێویستمان بە مۆڵه‌تی هیچ لایەک نییە

8/10/2017 5:35:43 PM

هه‌ولێر-KDP.info-  (مه‌سعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسڕیدا رایگەیاند: "ئامانجی له‌ راپرسی، سه‌ربه‌خۆییه‌''، گوتیشی، ''بۆ ئه‌نجامدانی پێویستمان به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه‌".

 


(سەرۆک بارزانی): ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ رووی كردارییه‌وه‌ دابه‌ش بووه‌

8/10/2017 12:10:31 PM

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیات جەختی کردەوە، ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ رووی كردارییه‌وه‌ دابه‌ش بووه‌. هاوکات ڕایگەیاندووە، ئامانجی سه‌ره‌كی لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، رێگرتنه‌ له‌ روودانی كاره‌سات و جه‌نگی نوێ.

 


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەری ئەمەریکا لەم رۆژانەدا پێوەندیی تەلەفۆنیان نەبووە

8/5/2017 2:14:18 PM

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کە، سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە.


بارزانی: ڕاپرسی جیا لەوەی مافێکی سروشتییە، بەرگرتنە لە شەڕێکی خوێناوی

6/22/2017 10:53:59 AM

هەولێر-KDP.info-  (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئامانجمان لە ڕاپرسی ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت رێگه‌ له‌ كاره‌ساتی گه‌وره‌ بگرین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك پێی وایه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ روو بدات، له‌ راستیدا خۆی به‌ نه‌بوونی ئه‌مه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ روو ده‌دات"، هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، نەیبیستووه‌ هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپایی یان ئه‌مریكا دژی ریفراندۆم قسه‌ بكه‌ن.

 


سه‌رۆك بارزانی: ھیوادارین سه‌رۆكی داھاتووی فه‌رەنسا ددان به‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا بنێت

5/3/2017 7:34:15 PM

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیی (لۆ فیگاغۆ)دا، سه‌رۆكی ھه‌رێم، سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی عێراقی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، كاتی دامه‌زراندنی دە‌وڵه‌تی كوردستان ھاتووە، (سه‌رۆك بارزانی) ھیوای خواست، جیابوونه‌وە‌ی کوردستان له‌ به‌غدا به‌ شێوازێكی دۆستانه‌ بێت.

 


بارزانی: ئێمه‌ و فه‌ڕه‌نسا به‌هاکانمان یه‌کن، ئاشتی، دیمۆکراتی و پێکه‌وه‌ژیان.. نیگه‌رانم بۆ پاشه‌ڕۆژی کوردانی ڕۆژئاوا

9/14/2016 1:02:06 PM

پاریس-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی به‌ ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسایی راگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌هاكانیان یه‌كن، كه‌ ئاشتی و دیمۆكراتی پێكه‌وه‌ژیانه‌. دوژمنێكی هاوبه‌شیشیان هه‌یه‌ كه‌ وێكڕا دژی ده‌جه‌نگن كه‌ تیرۆره‌. (سه‌رۆك بارزانی) ده‌رباره‌ی پرسی ڕۆژئاوای كوردستانیش نایشارێته‌وه‌ كه‌، چونكه‌ په‌یه‌ده‌ نه‌یتوانی كۆی هێزه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه‌ و پێكه‌وه‌ ئیداره‌ی ڕۆژئاوا بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ پێڕۆ ده‌كات، ئه‌وا نیگه‌رانه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژی کورده‌کان له‌ سووریا.

 


سه‌رۆك بارزانی: پێویسته‌ شێوازی دیكه‌ ئه‌زموون بكرێ.. ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا دژى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نین

4/15/2016 11:00:43 PM

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ باره‌ى ده‌نگۆى گوشارى وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كورد (سه‌رۆك بارزانی) گوتى: ئه‌وان له‌ واقیعه‌كه‌ تێده‌گه‌ن و ره‌نگه‌ بۆچوونیان له‌ باره‌ى كاتى سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ جیا بێت، ئه‌گینا هیچ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى دژى سه‌ربه‌خۆیى و ئه‌و مافه‌ى گه‌لى كوردستان نییه‌.

 


سه‌رۆك بارزانی: سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌ په‌رله‌مان و پارته‌ سیاسییه‌كان گرینگتره‌

3/23/2016 7:41:19 PM

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ پەرلەمان کارا دەکەنەوە و دەستەیەکی سەرۆکایەتیی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن. به‌ڵام ڕاشكاوانه‌یش ده‌ڵێ، سەربەخۆییی کوردستان لە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان گرینگترە. هه‌ربۆیه‌ ئەوەی دەیەوێت بەشێک بێت لێی، ئەوە بەخێربێت و ئەوەشی دەیەوێت لە دژی بێت، ئەوە دەبێت بڕۆن و رێگای خۆیان بدۆزنەوە. سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئامانجی ئه‌و گەیشتنە بەو خاڵە، بەوەی کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت. به‌ڵێنیش ده‌دا كه‌، ئەورۆژەی کوردستانێکی سەربەخۆمان بەدەست هێنا، چیتر وه‌ك سەرۆکی ئەو کوردستانە نامێنتەوە و، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکا و با ئه‌وكات یەکێکی دیکە جێگای ئه‌و بگرێتەوە.

 


سه‌رۆك بارزانی: به‌غدا شه‌راكه‌تی قه‌بووڵ نییه‌، ئێمه‌یش پاشكۆیی قه‌بووڵ ناكه‌ین

3/16/2016 8:08:16 PM

هه‌ولێر-KDP.info-  (سه‌رۆك بارزانی) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه‌ كه‌، به‌ هۆی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانیانه‌وه‌ كوردی سووریا زیانبار بوون و، لێیشی ڕوون نییه‌ داخوا له‌ پاشه‌ڕۆژی ئه‌و وڵاته‌دا چ جاره‌نووسێكیان ده‌بێ، چونكه‌ یه‌كگرتوو نین و هیچ لایه‌كیش ددان به‌ كێشه‌كانیاندا نانێ.

 


سه‌رۆك بارزانی نامەیەكی ڕاشكاوانە ئاراستەی سەركردەكانی جیهان دەكات

3/13/2016 11:49:24 AM

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی بۆ وێبسایتی فیللی ڕایگه‌یاند، سنوورە كۆنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها لەسەر كاغەز ماون و لەسەر ئەرزی واقیع حەقیقەتێكی دیكە هەیە. دەوڵەتی كوردستانیش دەبێتە دورگەیەكی سەقامگیر لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

 



previous 1 2 3 4 next 
 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP