Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 12 DEC 2017 03:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هه‌ولێر له‌ ده‌مه‌وعه‌سری 11ى ئاداری 1991 ئازاد كرا
| KDP.info


كه‌نعان به‌هادین
ئێواره‌ى 9ى ئادار 1991ى هه‌ولێر، ئێواره‌یه‌كى پڕ له‌ مه‌ترسی و  شێواوى بوو، پۆلیس و ئاسایشى سه‌ر به‌ رژێمى به‌عس له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر بڵاوه‌یان پێكرابوو، ئۆتۆمبێلى نه‌ژده‌ ڕه‌شه‌كه‌ى مه‌خفه‌ره‌كانى پۆلیسخانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتنه‌ به‌ر ڕه‌شبگیری و گرتن و راوه‌دوونان.
خه‌ڵك له‌ سووچ و كۆڵانه‌كاندا ئاگریان ده‌كرده‌وه‌، له‌كاتى بینینى دووكه‌ڵى ڕه‌شى ئاگر، یه‌كڕاست به‌عس ده‌گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ و ده‌یانكوژانده‌وه‌، كاتێك هه‌موو لا ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئاگر سیمبولى ئازادى و سه‌ربه‌خۆییی كوردانه‌، دووژمنانى كورد ئێستایش له‌ ئاگر ده‌ترسن.
به‌عس شێواو بوو، ئه‌و شه‌وه‌ ده‌نگى ته‌قه‌ له‌هه‌ولێر به‌رز بۆوه‌، پێده‌چوو شانه‌ نووستووه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كه‌وتبوونه‌ كار و به‌رپرسه‌ باڵاكانى حزبی به‌عسیش ورده‌ ورده‌ له‌ هه‌ولێر به‌ره‌و كه‌ركووك و مووسڵ و به‌غدا رایان ده‌كرد، تا به‌یانى ته‌ق و هۆڕ له‌ پایته‌ختى كوردان ده‌نگى  ده‌هات.
كاتێ به‌یانیى 11ى ئاداری 1991 هات، له‌ گشت شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر ده‌نگى (بژى هێزى پێشمه‌رگه‌، سه‌ددام نزیكى مه‌رگه‌) به‌رز ده‌بۆوه‌، كۆپته‌ره‌كه‌ى به‌عس له‌ به‌رزایى ئاسمانى هه‌ولێره‌وه‌ بۆردوومانى سه‌ختى ده‌كرد، پێشمه‌رگه‌ دابه‌زیه‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى ته‌یراوه‌ و عه‌ره‌ب و ته‌عجیل و ئیسكان و شۆڕش و موفتى و كوران، خه‌ڵك به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشبردنه‌ سه‌ر مه‌نزوومه‌ى شیمالى و موحافه‌زه‌ و موعه‌سكه‌ری ڕه‌شكین و فه‌یله‌ق، تا دواى نیوه‌ڕۆ و شه‌ڕێكى سه‌خت و خوێناوى، هه‌ولێر ئازاد كرا و كۆپته‌ره‌كه‌ش له‌ ئاسماندا ون بوو و رای كرد.
ئیدى بۆ یه‌كمجار زۆر به‌ زه‌قى، پێشمه‌رگه‌م بینى، جلى كوردیم بینى، هوتافى نیشتیمانى و ده‌نگى شڤان په‌روه‌رو حه‌مه‌ جه‌زا، له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانى هه‌ولێر به‌ به‌رزى ده‌بیسترا. هه‌ولێر ته‌وقى دیلى و داگیركاری تێكشكاند، هه‌ولێر له‌ده‌مه‌وعه‌سری 11ى ئاداری 1991 ئازاد كرا.




دوایین هەواڵەکان

ئێمینکی بۆ یوئین: لە دەرخستنی ڕاستییەکاندا ورد نەبوون

MONDAY, 11 DECEMBER 2017 19:12:14

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان پێشوازییان لە جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا (ئێمینکی) بە پێویستی زانی کە دەبێ سنوورێک بۆ جموجووڵە سەربازییەکانی حکوومەتی عێراق دابنرێت و نیگەرانیشی دەربڕی لە ڕاپۆرتەکەی (یان کۆبیش) کە لە دەرخستنی ڕووداوەکاندا ورد نەبووە.

 
سەرۆک بارزانی: بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە

MONDAY, 11 DECEMBER 2017 19:12:10

هەولێر-KDP.info-  (سەرۆك بارزانی) بەبۆنەی شەست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتیی ئافرەتان و هەموو ئافرەتانی كوردستان کرد و لە پەیامەکەدا (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە.

چاودێرانی سیاسی: پێویستە لایەنی سێیەم بۆ دانوستانی هەولێر و بەغدا بێتە سەرهێڵ

MONDAY, 11 DECEMBER 2017 18:12:30

ھەولێر-KDP.info-  چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەست ناوی ھێزی پێشمەرگەی نەھێناوە و لەبیری نەکردووە، بەڵکو دەریخست کە ئەو، کەسێکی شۆڤینییە و بە یەک چاو تەماشای ھەموو عێراق ناکات، بۆیە پێویستە ئەو وڵاتانەی جەخت لەسەر یەکپارچەییی عێراق دەکەنەوە وەک لایەنی سێیەم بێنە سەرخەت و نێوەندگێری لە نێوان ھەرێم و بەغدا بکەن.

 
هێزە عێراقییەکان دوو پێشمەرگەی حزبێکی ڕۆژهەڵاتیان دەستگیر کردووە

MONDAY, 11 DECEMBER 2017 18:12:54

هەولێر-KDP.info- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشکرای دەکات، نزیکەی مانگێکە هێزەکانی عێراق لە نزیک شاری کەرکووک دوو پێشمەرگەی ئەو حزبەیان دەستگیر کردووە.

 
٤٠ کۆمەڵە و سەندیکای پیشەیی داوا دەکەن عێراق بە هەڵەکانیدا بچێتەوە

MONDAY, 11 DECEMBER 2017 18:12:33

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ٤٠ کۆمەڵە و سەندیکای پیشەیی، دژی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و داوا دەکەن کە عێراق بە هەڵەکانیدا بچێتەوە.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP