كه‌نعان به‌هادین
ئێواره‌ى 9ى ئادار 1991ى هه‌ولێر، ئێواره‌یه‌كى پڕ له مه‌ترسی و شێواوى بوو، پۆلیس و ئاسایشى سه‌ر به رژێمى به‌عس له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر بڵاوه‌یان پێكرابوو، ئۆتۆمبێلى نه‌ژده ڕه‌شه‌كه‌ى مه‌خفه‌ره‌كانى پۆلیسخانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتنه به‌ر ڕه‌شبگیری و گرتن و راوه‌دوونان.
خه‌ڵك له سووچ و كۆڵانه‌كاندا ئاگریان ده‌كرده‌وه، له‌كاتى بینینى دووكه‌ڵى ڕه‌شى ئاگر، یه‌كڕاست به‌عس ده‌گه‌یشتنه ئه‌وێ و ده‌یانكوژانده‌وه، كاتێك هه‌موو لا ئه‌وه ده‌زانن كه ئاگر سیمبولى ئازادى و سه‌ربه‌خۆییی كوردانه، دووژمنانى كورد ئێستایش له ئاگر ده‌ترسن.
به‌عس شێواو بوو، ئه‌و شه‌وه ده‌نگى ته‌قه له‌هه‌ولێر به‌رز بۆوه، پێده‌چوو شانه نووستووه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كه‌وتبوونه كار و به‌رپرسه باڵاكانى حزبی به‌عسیش ورده ورده له هه‌ولێر به‌ره‌و كه‌ركووك و مووسڵ و به‌غدا رایان ده‌كرد، تا به‌یانى ته‌ق و هۆڕ له پایته‌ختى كوردان ده‌نگى ده‌هات.
كاتێ به‌یانیى 11ى ئاداری 1991 هات، له گشت شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر ده‌نگى (بژى هێزى پێشمه‌رگه، سه‌ددام نزیكى مه‌رگه) به‌رز ده‌بۆوه، كۆپته‌ره‌كه‌ى به‌عس له به‌رزایى ئاسمانى هه‌ولێره‌وه بۆردوومانى سه‌ختى ده‌كرد، پێشمه‌رگه دابه‌زیه نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى ته‌یراوه و عه‌ره‌ب و ته‌عجیل و ئیسكان و شۆڕش و موفتى و كوران، خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه كه‌وتنه به‌ر هێرشبردنه سه‌ر مه‌نزوومه‌ى شیمالى و موحافه‌زه و موعه‌سكه‌ری ڕه‌شكین و فه‌یله‌ق، تا دواى نیوه‌ڕۆ و شه‌ڕێكى سه‌خت و خوێناوى، هه‌ولێر ئازاد كرا و كۆپته‌ره‌كه‌ش له ئاسماندا ون بوو و رای كرد.
ئیدى بۆ یه‌كمجار زۆر به زه‌قى، پێشمه‌رگه‌م بینى، جلى كوردیم بینى، هوتافى نیشتیمانى و ده‌نگى شڤان په‌روه‌رو حه‌مه جه‌زا، له شه‌قام و كۆڵانه‌كانى هه‌ولێر به به‌رزى ده‌بیسترا. هه‌ولێر ته‌وقى دیلى و داگیركاری تێك‌شكاند، هه‌ولێر له‌ده‌مه‌وعه‌سری 11ى ئاداری 1991 ئازاد كرا.