Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 SEP 2017 20:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئه‌شواق جاف و باڵیۆزی عێراق له‌ سڕبیا بووه‌ به‌ كێشه‌یان.. سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و ڕاگه‌یاندنه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


بەغدا-KDP.info-  وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌ نه‌شیاوه‌ى باڵیۆزی عێراق له‌ وڵاتى سربیا، كه‌ داوا ده‌كات داواى لێبوردن بكات، ئه‌ندامه‌كوردێكی لیژنه‌ى مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، نامه‌كه‌ى باڵیۆزی عێراق ده‌دات به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌و باڵیۆزه‌ بگیرێته‌ به‌ر. 

(د. ئه‌شواق جاف) كه‌ لیژنه‌ى مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌، له‌لایه‌ن گرووپێكی گەنجانه‌وه‌ لە سربیا داوای هاوكاریكردنیان لێی كردووه‌ و ئه‌ویش داواكه‌یانی گه‌یاندووه‌ به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق‌، دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ سڕبیا پێى ناخۆش بووه‌ و له‌ رێگاى نامه‌یه‌كه‌وه‌ بۆی داواى ئه‌وه‌ى كردووه‌ سوپاسى بكرێت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى ساڵێكه‌ له‌ سڕبیا كار ده‌كات و، هه‌روه‌ها داواى لێبوردنیشی له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بكرێت و، ڕاگه‌یاندنه‌كانى كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ده‌یاندات به‌ دادگا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ندان هاووڵاتیی عێراق كه‌ له‌نێویاندا كوردیش هه‌ن كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌ورووپا په‌نایان بۆ سڕبیا بردووه‌ و، هه‌ندێكیان خراونه‌ته‌ زیندانه‌وه‌ و پێویستیان به‌ هاوكاریی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بووه‌، جا چ بۆ ئازاكردن یاخوود گه‌ڕانه‌وه‌یان، كه‌چی به‌ده‌م داكارییه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌وچوون و، فه‌رمانبه‌رێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ به‌لگراد، داوای لێ كردوون، بۆ راییكردنی كاروباری ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌رێنه‌وه‌، ده‌بێ هه‌ریه‌كێك 500یۆرۆ بدات، ئه‌مه‌ تكتی فڕۆكه‌شه‌وه‌، به‌ڵام دواتر زانراوه‌ كه‌، ته‌نیا 160یۆرۆ پێویسته‌ بۆ ڕاییكردنی كاروباری هه‌ر په‌نابه‌رێك و 340یۆرۆ زیاده‌یان لێ ده‌ستێندرێ، به‌م هۆیه‌وه‌ چه‌ند كوردێك له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا پێوه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ (د. ئه‌شواق جاف)ه‌وه‌. ئه‌م هه‌وڵه‌یشی كه‌ (د. ئه‌شواق جاف) وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌یدات، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی باڵیۆزی عێراق له‌ سڕبیا(قاسم حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ر) نیگه‌ران بێ و به‌ قسه‌ی تووند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز وه‌ڵام بداته‌وه‌.
  
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانـی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، باڵیۆزی عێراق له‌ سڕبیا نوێنه‌رایه‌تیى باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت هه‌رچیی بیكات كارى خۆیه‌تی و پێویست به‌ سوپاسكردن ناكات و، پێویسته‌ خزمه‌تى خه‌ڵكی خۆی بكات؛ له‌به‌رانبه‌ردا ڕۆڵی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ عێراق‌ شیاوی ڕێزه‌، چونكه‌ به‌ په‌له‌ به‌ده‌م داواكه‌وه‌ هات و هاته‌ سه‌رخه‌ت.

وه‌ك (ئه‌شواق جاف) گوتى، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ له‌ باڵیۆزی عێراق له‌ سڕبیا پێی گه‌یشتووه‌، ''هه‌ڵسوكه‌وتێكى ناشرین بوو، هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌فیر نییه‌، بۆیه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌ده‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بیزانێت كه‌ سه‌فیرێكى عێراقى چۆن وه‌ڵامى په‌ڕله‌مان و لایه‌نى چاودێرى ده‌داته‌وه‌، دواتریش ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌ده‌م به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بزانین قه‌بووڵى ده‌كات سه‌فیرێك به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامى په‌ڕله‌مان بداته‌وه‌، پاشانیش ده‌یده‌م به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان تابزانن سه‌فیرێك چۆن وه‌ڵامى ئێمه‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌لێت ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ده‌م به‌ دادگا''، ڕوونیشی كرده‌وه‌ ''ته‌نها به‌ده‌م داواى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ چووین كه‌ داوایان لێمان كردووه‌ یارمه‌تییان بده‌ین، چونكه‌ ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه‌یه‌ خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ین، خۆی به‌پێى ده‌ستوور و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌ڕله‌مانیش، كارى ئێمه‌یه‌ وه‌كو په‌ڕله‌مانتار كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین له‌و داواكارییه‌ى كه‌ بۆمان دێت."

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ خانمى پێشمه‌رگه‌ كۆچه‌ر ساڵح حاجى ده‌كات

TUESDAY, 19 SEPTEMBER 2017 18:09:19

هەولێر-KDP.info-  به‌بۆنه‌ى خه‌ڵاتكردنى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى خاتوو كۆچه‌ر ساڵح حاجییه‌وه‌ كه‌ وه‌ك قاره‌مانێكى هه‌ڵمه‌تى جیهانیى دژ به‌ هزرى تونڕه‌وى و نالێبورده‌یى له‌لایه‌ن یوونسکۆ و هاوپه‌یمانیى جیهانیى هیواوه‌وه له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ نیوویۆرك خه‌ڵات كرا، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

نەجمەدین کەریم: کەرکووکییەکان بڕیاری بەڵێ دەدەن..ئامادەکاریی تەواو کراوە

TUESDAY, 19 SEPTEMBER 2017 18:09:46

کەرکووک-KDP.info- پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، خەڵکی کەرکووک ڕۆژی ڕیفراندۆم قسەی خۆی دەکات، چونکە دەنگی خەڵکی ئەم شارە بەڵێیە بۆ سەربەخۆییی کوردستان. لە ئێستاشەوە ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم و سەرجەم دامەزراوەکانی شارەکە پێشوەختە کۆبوونەوەیان کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە.

مامۆستایەکی زانکۆ؛ کەرنەڤاڵەکانی جەماوەر بوون بە ڕیفراندۆم..پەیامەکە بە جیهان گەیشت

TUESDAY, 19 SEPTEMBER 2017 18:09:46

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێ، کەرنەڤاڵەکانی خەڵکی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە گەلی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستاندایە، ئیدی ڕیفڕاندۆم بکرێت و نەکرێت پەیامی خەڵکی کوردستان گەیشتە جیھان، کە دەمانەوێت لە دەوڵەتی عێراق جیا ببینەوە.

کەسایەتییەکانی ئێزدی: بۆ ئەوەی ئێزدیخان دابەش نەبێت دەبێ سەربەخۆییی کوردستان هەڵبژێرین

TUESDAY, 19 SEPTEMBER 2017 18:09:27

دهۆک-KDP.info- کەسایەتییەکانی کوردی ئێزدی دەڵێن، بۆ ئەوەی ئێزدیخان دابەش نەبێت، دەبێ سەربەخۆییی کوردستان هەڵبژێرین و دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەین، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تووشی کارەسات نەبینەوە.

چۆن دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا؟

TUESDAY, 19 SEPTEMBER 2017 17:09:32

جه‌بار قادر

كه‌ركووك و دەشتی نەینەوا، فره پێكهاتەیە و ئایین و ئیتنیكی جیاوازیان لێ دەژیێن، ژیانە كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئایینیەکەیان جیاوازه‌ له ‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان؛ فره‌یی لەوێ ئاڵۆزتر و زیاتره‌، بۆیه‌شه‌ پێویسته‌ هه‌ستیارانەتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌دا بكرێت و گفتوگۆكردنێكی به‌رده‌وام و نه‌رم په‌یڕه‌و بكرێت.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP