بەغدا-KDP.info- وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له وه‌ڵامی ئه‌و نامه نه‌شیاوه‌ى باڵیۆزی عێراق له وڵاتى سربیا، كه داوا ده‌كات داواى لێبوردن بكات، ئه‌ندامه‌كوردێكی لیژنه‌ى مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، نامه‌كه‌ى باڵیۆزی عێراق ده‌دات به وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌و باڵیۆزه بگیرێته به‌ر.
(د. ئه‌شواق جاف) كه لیژنه‌ى مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه ده‌گێڕێته‌وه كه، له‌لایه‌ن گرووپێكی گەنجانه‌وه لە سربیا داوای هاوكاریكردنیان لێی كردووه و ئه‌ویش داواكه‌یانی گه‌یاندووه به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له سڕبیا پێى ناخۆش بووه و له رێگاى نامه‌یه‌كه‌وه بۆی داواى ئه‌وه‌ى كردووه سوپاسى بكرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى ساڵێكه له سڕبیا كار ده‌كات و، هه‌روه‌ها داواى لێبوردنیشی له وه‌زیرى ده‌ره‌وه بكرێت و، ڕاگه‌یاندنه‌كانى كه ئه‌و هه‌واڵه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌یاندات به دادگا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ندان هاووڵاتیی عێراق كه له‌نێویاندا كوردیش هه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌ورووپا په‌نایان بۆ سڕبیا بردووه و، هه‌ندێكیان خراونه‌ته زیندانه‌وه و پێویستیان به هاوكاریی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بووه، جا چ بۆ ئازاكردن یاخوود گه‌ڕانه‌وه‌یان، كه‌چی به‌ده‌م داكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌وچوون و، فه‌رمانبه‌رێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له به‌لگراد، داوای لێ كردوون، بۆ راییكردنی كاروباری ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌رێنه‌وه، ده‌بێ هه‌ریه‌كێك 500یۆرۆ بدات، ئه‌مه تكتی فڕۆكه‌شه‌وه، به‌ڵام دواتر زانراوه كه، ته‌نیا 160یۆرۆ پێویسته بۆ ڕاییكردنی كاروباری هه‌ر په‌نابه‌رێك و 340یۆرۆ زیاده‌یان لێ ده‌ستێندرێ، به‌م هۆیه‌وه چه‌ند كوردێك له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا پێوه‌ندی ده‌كه‌ن به (د. ئه‌شواق جاف)ه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌یشی كه (د. ئه‌شواق جاف) وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافى مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌یدات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باڵیۆزی عێراق له سڕبیا(قاسم حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ر) نیگه‌ران بێ و به قسه‌ی تووند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز وه‌ڵام بداته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، باڵیۆزی عێراق له سڕبیا نوێنه‌رایه‌تیى باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت هه‌رچیی بیكات كارى خۆیه‌تی و پێویست به سوپاسكردن ناكات و، پێویسته خزمه‌تى خه‌ڵكی خۆی بكات؛ له‌به‌رانبه‌ردا ڕۆڵی وه‌زیرى ده‌ره‌وه عێراق شیاوی ڕێزه، چونكه به په‌له به‌ده‌م داواكه‌وه هات و هاته سه‌رخه‌ت.
وه‌ك (ئه‌شواق جاف) گوتى، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له باڵیۆزی عێراق له سڕبیا پێی گه‌یشتووه، ''هه‌ڵسوكه‌وتێكى ناشرین بوو، هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌فیر نییه، بۆیه ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌م به سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بیزانێت كه سه‌فیرێكى عێراقى چۆن وه‌ڵامى په‌ڕله‌مان و لایه‌نى چاودێرى ده‌داته‌وه، دواتریش ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌م به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بزانین قه‌بووڵى ده‌كات سه‌فیرێك به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامى په‌ڕله‌مان بداته‌وه، پاشانیش ده‌یده‌م به ڕاگه‌یاندنه‌كان تابزانن سه‌فیرێك چۆن وه‌ڵامى ئێمه ده‌داته‌وه و ده‌لێت ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ده‌م به دادگا''، ڕوونیشی كرده‌وه ''ته‌نها به‌ده‌م داواى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه چووین كه داوایان لێمان كردووه یارمه‌تییان بده‌ین، چونكه ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه‌یه خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ین، خۆی به‌پێى ده‌ستوور و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌ڕله‌مانیش، كارى ئێمه‌یه وه‌كو په‌ڕله‌مانتار كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین له‌و داواكارییه‌ى كه بۆمان دێت."
نەشوان بەرزنجی