ههولێر-KDP.info- لە چوار پارێزگای باشووری کوردستان، کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە، چالاکوانانی مەدەنی و پەرلەمانتار و خەڵکی ئاسایی، دژی قسەکانی پەرلەمانتارێکی گۆڕان هاتنە سەر شەقام و ئیدانەیان کرد.
پیشنیوەڕۆی ئهمڕۆ شەممە، لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک لە دژی قسەکانی (سروە عەبدولواحید)ی پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوە چوو بەهۆی ئەوەی لێدوانی دژ به پێشمهرگه دا و سووکایەتییشی بە پێشمەرگە و خێزانی شەهیدان كرد.