Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وێنه‌یی؛ ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری كوردستان دژ به‌ لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان

هه‌ولێر-KDP.info-  لە چوار پارێزگای باشووری کوردستان، کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە، چالاکوانانی مەدەنی و پەرلەمانتار و خەڵکی ئاسایی، دژی قسەکانی پەرلەمانتارێکی گۆڕان هاتنە سەر شەقام و ئیدانەیان کرد. 
 
پیشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە، لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک لە دژی قسەکانی (سروە عەبدولواحید)ی پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوە چوو بەهۆی ئەوەی لێدوانی دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ دا و سووکایەتییشی بە پێشمەرگە و خێزانی شەهیدان كرد.