هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد لە لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیێنێت، لە 24 سەعاتی دابێ، پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبەجێیش دابەش دەكرێت.
(زیاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014-2015 بە بڕی پەنجا لە سەدی دەگاتە هەرێمی كوردستان".
(حوسێن) ئاماژەیشی دا بەوەی كە، بڕی پارەكە نزیكەی 307 ملیار دینارە و لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لە رێگای بانكەكانی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ بەسەر برا جووتیارەكاندا دێتە دابەشكردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك.
نەشوان بەرزنجی