Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەم حەفتەیە، جووتیاران پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد لە لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیێنێت، لە 24 سەعاتی دابێ، پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەستبەجێیش دابەش دەكرێت.

(زیاد حوسێن)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014-2015  بە بڕی پەنجا لە سەدی دەگاتە هەرێمی كوردستان".

(حوسێن) ئاماژەیشی دا بەوەی كە، بڕی پارەكە نزیكەی 307 ملیار دینارە و لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لە رێگای بانكەكانی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ بەسەر  برا جووتیارەكاندا دێتە دابەشكردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك.

نەشوان بەرزنجی